رواندز: فێستیڤاڵی خلیسكانی سەر بەفر بەڕێوەدەچێت

هەواڵ / کوردستان :: 10/02/2019‌ :: 174‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاكۆ حەمەد رابی 

لە سنوری قەزای رواندز سێیەمین فێستیڤاڵی خلیسكانی سەر بەفر و دیداری كۆمپانیاكانی گەشتیاری بەڕێوەدەچێت و تیایدا 30 كۆمپانیای گەشتیاری باشور و ناوەڕاستی عێراق بەشداری دەكەن. 

بارزان محەمەد، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری سۆران (ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 10ى شوباتى 2019) بە دواڕۆژی وت: "نیوەڕۆی ئه‌مڕۆ سێیەمین فێستیڤاڵی خلیسكانەی سەر بەفر لە چیای كۆڕەكی گەشتیاری قەزای رواندز بەڕێوەدەچێت و تیایدا چەندین یاریزانی ناوخۆیی و بیانی بەشداری فێستیڤاڵەكە دەكەن". 

ئاماژەی بەوەشدا: جگە لە بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵەكە، هەمان رۆژ دیداری كۆمپانیاكانی گەشتیاری ئەنجامدەدرێت و تیایدا 30 كۆمپانیای گەشتیاری باشور و ناوەڕاستی عێراق بەشداردەبن و گفتوگۆ لەبارەی چۆنیەتی هێنان و راكێشانی گەشتیاری زیاتر دەكرێت لە باشور و ناوەڕاستی عێراق بۆ هاوینەهەوار و ناوچە گەشتیارییەكانی دەڤەری سۆران ئەمەش لەڕێگەی گروپاتی گەشتیارییەوە. 

بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری سۆران روونیشیكردەوە كە هاوڵاتیان و گەشتیاران دەتوانن لە هەردوو چالاكییەكەدا بەشدار بن. 

پێداچوونەوە: ئارام غەفور



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە