شارەوانی سلێمانی دابەشكردنی 56 پارچە زەوی رادەگرێت

هەواڵ / کوردستان :: 10/02/2019‌ :: 460‌ جار بینراوە

تاگ :: سلێمانى

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال

سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی بڕیاریدا بە راگرتنی پڕۆسەی دابەشكردنی 56 پارچە زەوی بەسەر 56 خێزانی گەڕەكی شێخان ئەوەش لەسەر داوای بەشێك لەو خێزانانە.

سەردەشت رەفیق، بەڕێوەبەری راگەیاندنی سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی (ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 10ی شوباتی 2019) بەدواڕۆژی راگەیاند: هەرچەندە بڕیاربوو رۆژی 17ی شوبات تیروپشك بۆ دابەشكردنی 56 پارچە زەوی بەسەر 56 خێزانی گەڕەكی شێخان ئەنجامبدرێت، بەڵام ئەو پڕۆسەیە بۆ كاتێكی نادیار دواخراوە.

ناوبراو ئاماژەی بەهۆكاری دواخستنەكە كرد و وتی: "بەشێك لەو خێزانانە داوایەكیان بەرزكردۆتەوە بۆ ئەوەی خانووەكانی ئێستا كە موڵكی شارەوانییە لەسەریان تاپۆبكرێت و زەوییان ناوێت، ئێمەش داواكەیان بۆ ئەنجومەنی وەزیران بەرزدەكەینەوە و چاوەڕوانی وەڵامی ئەوان دەكەین". 

پێداچوونەوە: ئارام غەفور 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure