كه‌شناسی هه‌رێم هۆشداری ده‌دات

هەواڵ / کوردستان :: 09/02/2019‌ :: 6958‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

كه‌شناسی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت: شه‌پۆلێكی ته‌م بەشێكی هه‌رێمی كوردستان دەگرێته‌وه ‌و مه‌ودای بینین كه‌متر ده‌بێته‌وه‌ بۆ 500 مه‌تر.

به‌پێی راگه‌یەنراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی هه‌رێم كه‌ ئه‌مڕۆ (شه‌ممه‌ 9ی شوبات) بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، تێیدا ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌: هاوڵاتیان ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه‌ شه‌پۆلێكی ته‌م هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه ‌و پێشبینیشده‌كرێت كاریگه‌رییه‌كانی تا دره‌نگانی ئه‌مشه‌و به‌رده‌وامبێت.

كه‌شناسی هه‌رێم ئاماژه‌ی داوه‌ بەوەی: مه‌ودای بینین له‌ شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێم به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت: هه‌ولێر 2كم، كه‌ركوك 2 كم، قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ 1 كم، قه‌زای پیرمام 500 مه‌تر، دهۆك 2 كم و ناحیه‌ی شه‌مامك 1 كم.

پێداچوونەوە: ئارام غەفور 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە