کاتژمێر سفر

هەواڵ / چاوی تۆ :: 09/02/2019‌ :: 616‌ جار بینراوە

ئارام ئازاد 
زەمینەسازیی بۆ هەر ئەگەرێک،بەرنامەیەک، بەند دەبێ بە رابردوو و ئاکاری ئه‌و زاته‌وەی ئامادەکاری زەمینەکەیە، بەبوون و نەبوون، لەم رێڕەوەدا متمانەی خەڵک بەجۆرێک دروست دەبێ بە سەرکردەی پێشەوا(قائد) کە دوای بکەون و هەوڵی سەرخستنی ئەوە بدەن کە پێشەوا باوەڕی پێیەتی و ئەوەش لە پێناو ئەوەی ژیانێکی 
باشتریان بۆ فەراهەم بکات و ئەو خەونە ژیانەی تێیدا دەژین وەک سوارچاکی شاری خەونەکان بکاتە راستی یاخود بە دیوە بەرامبەرەکەی کەسێکی ون بوو لە شاری خەونەکان بهێننەوە جیهانی ئەمڕۆ و تێیبگەیەنن خەیاڵ شتێکە و واقیع شتێکی تر پێش ئەوەی کاتژمێر سفری بەسەر دا تێپەڕ ببێك بۆیە وا باشترە ئاوا لە خۆمانی بگەیەنین کە پیشەهەر پیشەیە هەر کەسێ بیکات و لە هەر شوێنێکدا بێ، بەڵام داهێنان لە پیشە بەهرە و بەهرەمەندی دەوێ لە هەر شوێنێکدا بێ. ئەمە دەکرێ وەک پێوانەی ژیری بۆدەستنیشانکردنی رابەر پێوانە بکرێ، ئەم پێوانەکردنە مەجالی رەخنەی رووخێنەر کەم دەکاتەوە، چونکە ئەوەی دەبێتە حاکم و فەرمان ڕەوا بە ویستی من و تۆ وهاووڵاتیانی ئەو وڵاتە دەبێت، بۆیە هەر سیاسەتێکی هەڵە یا هەر لادانێک لە بەرژەوەندیی گەل و نیشتیمان من و تۆیش بەرپرس دەبین لێی، لەو ئاراستەیەدا 
باشترین جۆری بیرکردنەوە ئەوەیە،

یەک: بەرژەوەندیی گەل لەڕێگەی هەڵبژاردنی رابەرێکی شیاو بۆ رێگریکردن لە پەککەوتنی پرۆسەی دیاریکردنی رابەر و هەبوونی کەسێکە کە هەموان بتوانن وەک پشت ناوی ببەن.

دوو: هەر بەرژەوەنددی گەل لەڕێگەی چاودێریکردنی رابەر و بوون بە ئۆپۆزسیۆنێکی کاریگەر بەسەر ئەو
 رابەرەوە.
شێوازی بەڕێوەبردن کە ئەو دیوەیە هەموو تاکێک دەیبینێ و راستەوخۆ رەخنەیئاراستە دەکات بەڵام ئەوەی خەڵک نایبینێ و راستەوخۆ پەیوەستە بە لێکدانەوە و هۆشیاریی تاک بۆ لێکدانەوە "یارییە ترسناکە نێودەوڵەتیەکانە سەبارەت بە ئایندە و چارەنووسی وڵات". ئەو دیوە بەندە بە بەهێزی و پێشکەوتنی وڵاتێک بۆ ئەوەی کاریگەریی هەبێت بەسەر ئەو وڵاتەی بێ هێزتر و کەم پێشکەوتوو ترە، بۆ ئەوەی ئەم جۆرە تەنگژەیە چارەنووسی وڵات نەخاتە مەترسیەوە پێویستە بە ژیری مامەڵە لەگەڵ ئەو بارودۆخە بکرێ نەک مامەڵەی پێوەبکرێ، ئەمەش خۆی لە خۆیدا پێویستی بە رابەری سیاسی و سەرکردەی کارێزمای خاوەن دەسەڵات هەیە بۆ ئەوەی رێگریی لەم چەشنە مامەڵە پێوەکردنە بکات و کارێزماییەکەی وەک تیرێکی کاریگەر بۆ ناوەڕاستی ئامانجەکەی بەکاربێنێ. بۆ ئەم مەبەستە دەتوانێ سوود لە رستەی سەرەتای هەموو بابەتێککۆتاییەکەی دیاری دەکات، وەربگرێ.

لێرەوە چەند خاڵێک پێویستە ئاماژەی پێبدرێ، ئەوانیش ئەوەن پێویستە رابەر کۆمەڵە کەسانێک لە دەوری خۆی کۆبکاتەوە کە لەداهاتوودا زاتی ئەوە بکات بە شانازییەوە باسی ئەو ئەرک و لێپرسراوێتیە بکات کە پێی سپاردوون و  بتوانێت بەرامبەر گەلەکەی بەو شێوەیە ئاماژەیان پێبدات کە "لەگەڵ ژانی گەل ژان گرتوونی و لەگەڵ برسێتی گەل برسی بوون و لەکاتی خۆشییش لەگەڵ گەل ئاهەنگیان گێڕاوە".

پرەنسیپی کەسی شیاو بۆ شوێنی شیاو پەیڕەو بکات، بۆ پێدانی ئەرک و لێپرسراوێتی بە کەسی شارەزا و خاوەن بەهرە لە جێبەجێکردن و راپەڕاندنی ئەوەی پێویستە بکرێ و بە وردیی رابپەڕێنرێ ، بڕیاری دروست لە کاتی دروست، ئەوەی ئەرکی پێ دەسپێردرێ پێویستە توانای ئەوەی هەبێ لە کاتی یەکلاکەرەوە بڕیاری ژیر و یەکلاکەرەوەی لە ژێر دەست بێت، ئەمانە هەموو لەوەوە سەرچاوە دەگرن کە تیمێک لە گەنجی خوێنگەرم بۆ کارکردن و پیری بە ئەزموونی دنیادیدە بۆ پرس و ڕا لە سەرەتای کارکردندا بە فعلی بوونیان هەبێ نەبادا ئەرک و لێپرسراوێتی بکەوێتە دەست کەسانێک کە تەنها توانای ستایشی رابەریان هەبێ بۆ خواردنی لەتێک لە کێکەکە (ئەوەش ئەگەر کێکەکە لەئەساسدا بوونی هەبێ) و هیچیان پێ نەبێ بۆپێشکەشکردن، چونکە بنچینەی کێشەکان لەو خاڵانەوە سەرچاوە دەگرن کە بنبڕ کردنیان کۆتایەکی پڕ بەرهەم بە دەستدەخات.  
ترسناکترین جۆری پیاهەڵدان کام جۆرەیە؟ ئەوەی لێی دڵنیابین و پەی پێببەین ئەوەیە ئەو پێداهەڵدانە نییە کە دایک و باوکێک بە منداڵە لاسارەکەیانی بدەن کە منداڵێکی لەدەستدەرچوو بە دەستدەخات یا نەخۆشێکی بارودۆخ بەرەو خراپتر بە دکتۆرەکەی دا هەڵبدات کە نەخۆشی تر بەرەو خراپتر دەبات یا جوتیارێک بەبەرهەمەخراپەکەیدا.  بەڵکو پێداهەڵدانی کەسانێکی بێ بەهرە و هیچ لەباردانەبووە بە ڕەش و سپی و بە پیرۆزکردنی فڵان کەسە، دروستکردنی ئەم جۆرە ژینگەیە بینین بەرتەسک دەکاتەوە و دەرفەتی موناقەشەی کاریگەر ناهێڵێ، رەنگە بۆچوونی باشیش لەسەر بەشێک لە کارەکانی فڵان کەس هەبێ بەڵام بە بۆنەی کەسی پێداهەڵدەر ئەو بەشەی رەئیە باشەکە لەبەرچاو ناگیرێ وەک نەکراو و بزر دەمێنێتەوە، هەرچەندە کۆکبوون لەسەربابەتێک دروست دەبێ بەڵام ئەمە تەنها ڕواڵەتەکەیەتی، ئەی ناواخنەکەی؟! هەمیشە بیرو بۆچوونی وەک یەکیش لە لق و پۆیەکانی بەریەککەوتن لە بیروڕا دروست دەکات ئەمە خۆی لەخۆیدا ئاماژەیەکی تەندروستە بۆ ئەو تێگەیشتنەی پێویستە شێلگیرانە 
بەرگریی لە بابەت و کەسەکان بکرێ و پێویست بە پیرۆزکردنیان ناکات. 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure