هاتوچۆى سلێمانى له‌باره‌ى راگرتنى ئۆتۆمبێل ئاگادارییه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: 09/02/2019‌ :: 1078‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

هاتوچۆى سلێمانى پلانى كه‌مكردنه‌وه‌ى قه‌ره‌باڵه‌غى شه‌قامه‌كان ده‌ستپێده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت: له‌ سبه‌ى یه‌كشه‌ممه‌وه‌ كاریپێده‌كرێت و سه‌رپێچیكار سزاده‌درێت.

ئه‌و هه‌نگاوه‌ به‌ دووه‌م كارى هاتووچۆ داده‌نرێت له‌م ماوه‌یه‌دا پاش گۆڕینى ئاراسته‌ى شه‌قامه‌كانى ناو بازاڕ كه‌ له‌ سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه‌ ده‌ستیپێكرد و دواتر جێگیركرا.

به‌پێى ئاگادارییه‌كى هاتووچۆى سلێمانى: لە سبه‌ى یەكشەممەوه‌ (2019/2/10) وەستانی ئۆتۆمبێل لای چەپی شەقامە خزمەتگوزارییەكانی شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود قەدەغەدەكرێت‌.

رونیشیكردوه‌ته‌وه‌: شۆفێر دەتوانێت ئۆتۆمبێلەكەی لای راستی شەقامەكە رابگرێت، به‌ڵام هەر شۆفێرێك ئۆتۆمبێلەكەی لای چەپی شەقامەكە رابگرێت لەلایەن تیمەكانی هاتووچۆوە لێپرسینەوەی یاسایی لەگەڵدا دەكرێت‌ و دووچاری سزای دارایی دەبێتەوە. 

پێداچونه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure