ڤیدیۆ: گرانترین قارچك له‌ كه‌لاره‌

هەواڵ / ڤیدیۆ :: 09/02/2019‌ :: 3500‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، سیروان حه‌سه‌ن 

جۆره‌ قارچكێك له‌ گه‌رمیان ده‌دۆزرێته‌وه‌ كه‌ به‌ وته‌ى مامۆستایه‌كى زانكۆ پێشتر به‌ قه‌باره‌ى بچووك هه‌بووه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ى ئێستا گه‌وره‌تر و جیاوازه‌.

به‌وته‌ی د. خالید پاڵانى، مامۆستا له‌ زانكۆى گه‌رمیان، ئه‌و قارچكه‌ پێى ده‌وترێت "morchella esculenta" و لەجیهاندا نرخەکەی بەوشکی له‌نێوان 200 بۆ 300 دۆلارە و له‌ ئێستادا نموونه‌یان لێوه‌رگرتووه‌ و هه‌روه‌ها لێكۆڵینه‌وه‌ له‌باره‌ى گڵه‌كه‌شى ده‌كه‌ن. 

باس له‌وه‌شده‌كات ئه‌گه‌ر له‌ لێكۆڵینه‌وه‌كاندا ده‌ركه‌وت ته‌ندروسته‌ و شیاوه‌ بۆ خواردن ئه‌وا هه‌وڵده‌ده‌ن په‌ره‌یپێبده‌ن به‌ شێوازى كێڵگه‌ به‌رهه‌مه‌كه‌ زیاتر بكه‌ن.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure