گوایدۆ دەستێوەردانی سەربازی ئەمریکا رەتناکاتەوە

هەواڵ / جیهان :: 09/02/2019‌ :: 133‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

خوان گوایدۆ، سەرکردەی ئۆپۆزسیۆن کە خۆی وەکو سەرۆکی کاربەڕێخەری ڤەنزوێلا ناساندووە رایگەیاند: ئەگەر پێویست بکات، رێگەدەدات ئەمریکا هێزی سەربازی بەکاربهێنێت بۆ کۆتاییهێنان بە دەسەڵاتی نیکۆلاس مادۆرۆی سەرۆکی ئەو وڵاتە.

لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ئاژانسی فرانس پرێس و لە وەڵامی پرسیارێکدا کە ئایا بە نیازە دەسەڵاتەکانی بەکاربهێنێت وەکو سەرۆکی کاربەڕێخەر و سەرۆکی پەرلەمانی ڤەنزوێلا بۆ دەستێوەردانێکی سەربازی دەرەکی لە وڵاتەکەیدا، گوایدۆ وتی: "هەرچی پێویست بێت دەیکەین".

وتیشی: "هەرچی لە تواناماندا بێت دەیکەین بەشێوەیەکی سەربەخۆ بۆ کۆتاییهێنان بەو دەستدرێژەیەی دەکرێتەسەر دەسەڵات و حکومەتێکی کاربەڕێخەر دروستدەکەین و هەڵبژاردنێکی ئازادیش ئەنجامدەدەین".

لەئێستادا یارمەتییە مرۆییەکانی ئەمریکا، لەسنورەکانی ڤەنزوێلا کەڵەکە بووە و نیکۆلاس مادۆرۆی سەرۆکی ئەو وڵاتە رێگەنادات هەناردە بکرێت و دەڵێت: ئەمریکا ئەو قەیرانە مرۆییانەی دروستکردووە بۆ ئەوەی دەستێوەردان لە وڵاتەکەیدا بکات.

خوان گوایدۆی تەمەن 35 ساڵیش کە لە مانگی رابردووەوە خۆی وەکو سەرۆکی کاربەڕێخەری ڤەنزوێلا ناساندووە و نزیکەی 40 وڵات دانیپێداناوە، دەڵێت ئەگەر ئەو یارمەتییە مرۆییانە نەگات ئەوا ژیانی 300 هەزار هاووڵاتی دەکەوێتە مەترسییەوە.

له‌لایه‌كى تره‌وه‌ گه‌وره‌ به‌رپرسێكى كۆشكى سپى رایگه‌یاند: ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان گفتوگۆى راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى یه‌كه‌كانى ناو سوپاى فه‌نزوێلا ده‌كات و هانیانده‌دات بۆ ده‌ستبه‌رداربوون له‌ نیكۆلاس مادۆرۆ،ى سه‌رۆك.

ئاژانسى رۆیته‌رز له‌سه‌ر زارى ئه‌و به‌رپرسه‌ كه‌ ناوى نه‌هێنراوه‌ وتیشى: ئیداره‌ى تره‌مپ پێشبینى جیابوونه‌وه‌ى زیاتر له‌ ریزه‌كانى سوپاى فه‌نزوێلادا ده‌كات، به‌ڵام تائێستا ژماره‌یه‌كى كه‌مى گه‌وره‌ ئه‌فسه‌ران ئه‌و هه‌نگاوه‌یان گرتوه‌ته‌به‌ر له‌پاش راگه‌یاندنى بوونه‌ سه‌رۆك له‌لایه‌ن خوان گوایدۆ،ى سه‌ركرده‌ى به‌رهه‌ڵسكارانه‌وه‌.
 
ئا: ن.ر



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure