گه‌وره‌ترین ئۆفیسى هه‌واڵگرى جیهان له‌ ئه‌ڵمانیا كرایه‌وه‌

هەواڵ / جیهان :: 08/02/2019‌ :: 366‌ جار بینراوە
وێنه‌یه‌كى بیناى ئۆفیسى سه‌ره‌كى ده‌زگاى هه‌واڵگیرى فیدراڵى ئه‌ڵمانیا

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

دواى تێپه‌ڕینى 12 ساڵ به‌سه‌ر ده‌ستكردن به‌ پرۆژه‌ى دروستكردنى گه‌وره‌ترین بیناى هه‌واڵگرى له‌ جیهاندا ئه‌مڕۆ هه‌ینى 8ى شوبات، ئۆفیسى سه‌ره‌كى ده‌زگاى هه‌واڵگرى فیدراڵى ئه‌ڵمانیا كرایه‌وه‌ و ئه‌نگێلا مێركڵ-یش ده‌ڵێت :"ئه‌ڵمانیا له‌ ئێستا له‌ هه‌ر كاتێكى تر زیاتر پێویستى به‌ ده‌زگایه‌كى هه‌واڵگرى به‌هێز هه‌یه‌".

ئۆفیسه‌كه‌ى ده‌زگاى هه‌واڵگرى فیدراڵى ئه‌ڵمانیا ناسراو به‌ (BND)،  ماوەی 12 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌ستكراوه‌ به‌ دروستكردنى، بڕى یه‌ك ملیار یۆر و كه‌ به‌رامبه‌ره‌ به‌   یه‌ك ملیار و 133 هه‌زار دۆلار تێیچووه‌. شوێنه‌كه‌ى ده‌كه‌وێته‌ نزك رێگاى دیوارى به‌رلین كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ ناوچه‌ ئاسایش تونده‌كانى به‌رلین و هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ له‌وێ كارده‌كه‌ن ناچارده‌كرێن به‌پێى یاساكان هه‌موو ره‌فتاره‌كانیان رێكبخه‌ن.

بیناكه‌ له‌ رابردوودا بنكه‌ى پۆلیس بووه‌، به‌ڵام له‌كاتى جه‌نگى جیهانى دووه‌مدا به‌ته‌واوه‌تى له‌ناوچووه‌، دواتر كراوه‌ته‌ یاریگاى تۆپى پێ. پاش ئه‌مه‌ش یاریگاكه‌ له‌ ساڵى 2000 له‌ناوبرا كاتێك كه‌ ئه‌ڵمانیا میواندارى ئۆڵۆمپیاتى كرد.

دواتر له‌ ساڵى 2008 ده‌ستكرا به‌ دروستكردنى بیناكه‌ و ته‌واوى ئه‌و كرێكارانه‌شى كه‌ له‌ بیناكه‌دا كاریان كردووه‌ به‌ درێژاى ماوه‌ى 12 ساڵ سه‌رجه‌میان ئه‌ڵمانی-ین و سه‌رجه‌م كه‌ره‌سته‌كانى بیناكه‌ش هه‌ر لە ئه‌ڵمانیان به‌رهه‌مهێنراوه‌. ئه‌م بینایه‌ گه‌وره‌ترین بیناى ئاژانسى هه‌واڵگرییه‌ له‌ جیهاندا و  135 هه‌زار مه‌تر چوارگۆشه‌ كۆنكرێت به‌كارهاتووه‌ له‌ دروستكردنیدا، ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕاى 200 تۆن ستیل. 14 هه‌زار په‌نجه‌ره‌ و 12 هه‌زار ده‌رگاى تێدایه‌.

له‌دواى كردنه‌وه‌ى بیناكه‌ له‌كۆى ئه‌و 4 هه‌زار كارمه‌نده‌ هه‌واڵگرییه‌ى كه‌ له‌ناوخۆى ئه‌ڵمانیادا كارده‌كه‌ن نزیكه‌ى  3 هه‌زار و 200 یان گه‌یشتنه‌ ناو بیناكه‌ و ده‌ستیان به‌ كاره‌كانى خۆیان كرد. ئه‌مه‌ به‌ زانینى ئه‌و راستییه‌ى كه‌ كۆى ژماره‌ى كارمه‌نده‌كانى ده‌زگاى هه‌واڵگرى ئه‌ڵمانیا ده‌گاته‌ 6 هه‌زار و 500 كارمه‌ند.

هه‌رچه‌نده‌ بڕیاربوو مه‌راسیمى كردنه‌وه‌ى ئه‌م بینایه‌ له‌ ساڵى 2011دا بێت و له‌و ساڵه‌دا ته‌واوبێت، به‌ڵام به‌هۆى دروستبوونى كێشه‌ له‌ دروستكردنیدا ئه‌و واده‌یه‌ دواكه‌وت بۆ ئه‌مڕۆ هه‌ینى 8ى شوبات.

ئه‌نگێلا مێركل، راوێژكارى ئه‌ڵمانیا له‌میانى به‌شداریكردنی له‌ مه‌راسیمى كردنه‌وه‌كه‌یدا  وته‌یه‌كى پێشكه‌شكرد و رایگه‌یاند :"ئه‌مڕۆ زیاتر له‌ هه‌ر كاتێكى تر ئه‌ڵمانیا پێویستى به‌ ده‌زگایه‌كى هه‌واڵگرى به‌هێز و چالاك هه‌یه‌". 

ئاماده‌كردنى: ئاهه‌نگ حسێن



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure