سێ ئەندامی نوێی پەرلەمانی كوردستان سوێندی یاسایی دەخۆن

هەواڵ / کوردستان :: 08/02/2019‌ :: 915‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال
سێ كاندیدی دەرچووی فراكسیۆنەكانی یەكێتی نیشتمانی و پارتی دیموكرات و نەوەی نوێ لە پەرلەمانی كوردستان، سوێندی یاسایی دەخۆن.

سەییاح كورەچی، ئەندامی ئەنجومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی ئەمڕۆ هه‌ینى 8ی شوبات، بە دواڕۆژی راگەیاند :"دوای ئەوەی هەریەك لە قوباد تاڵەبانی، سەرۆكی دەرچووی لیستی یەكێتی، شەعبان عەلی شەعبان، كاندیدی دەرچووی پارتی، شاسوار عەبدولواحید، سەرۆكی دەرچووی لیستی نەوەی نوێ، دوای دەرچوونیان بۆ پەرلەمانتاری، سوێندی یاساییان نەخوارد، سێ ئەندامی نوێ لەو سێ لیستە، شوێنیان دەگرنەوە".

وتیشى :"لە فراكسیۆنی یەكێتی (راهی رەهبەر ئیبراهیم سەعید) لە فراكسیۆنی نەوەی نوێ (سیروان فەرەج محەمەد)، لە فراكسیۆنی پارتی-ش (زیدان رەشید خان ئەودەل) شوێنی ئەو سێ كاندیدە دەرچووە دەگرنەوە".

پێداچونه‌وه‌: ئاهه‌نگ حسێن



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure