"عێراق و ئێران رێككه‌وتننامه‌ى هه‌نارده‌كردنى كاره‌با په‌ره‌پێده‌ده‌ن"

هەواڵ / عێراق :: 08/02/2019‌ :: 181‌ جار بینراوە
تاوه‌رى كاره‌با

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ
وه‌زاره‌تى كاره‌باى عێراق و ئێران رێككه‌وتننامه‌یه‌كیان واژوو كرد له‌بوارى هه‌نارده‌كردنى و به‌رهه‌مهێنانى كاره‌با و به‌پێى ناوه‌ڕۆكى رێككه‌وتننامه‌كه‌ش بڕیاره‌ ئێران هه‌زار و 200 مێگاوات كاره‌با هه‌نارده‌ى عێراق بكات.


ئه‌مڕۆ هه‌ینى 8ى شوبات، ئاژانسى هه‌واڵى فه‌رمى حكومه‌تى ئێران بڵاویكرده‌وه‌ "كۆمپانیاى (تافانیر) كه‌ سه‌ربه‌ حكومه‌تى ئێرانه‌، رێككه‌وتننامه‌ى هه‌نارده‌كردنى كاره‌باى له‌ ئێران-ه‌وه‌ بۆ عێراق زیاتر په‌ره‌پێداوه‌، له‌و میانه‌یه‌شدا بڕیاریداوه‌، بڕى هه‌زار و 200 مێگاوات كاره‌با بۆ عێراق هه‌نارده‌ بكات".

هاوكات ئاژانسه‌كه‌ ئه‌وه‌شى ئاشكراكردووه‌ "جگه‌ له‌ په‌ره‌پێدانى رێككه‌وتننامه‌ى هه‌نارده‌كردنى كاره‌باى نێوانیان هه‌ر ئه‌مڕۆ هه‌ردوو وه‌زاره‌تى كاره‌باى عێراق و ئێرا رێككه‌وتننامه‌یه‌كیان له‌ بواره‌كانى (به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌كردنى كاره‌با، گواستنه‌وه‌ى ته‌كنیكى) واژووكردووه‌".

هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه‌ ره‌زا ئه‌رده‌كانیان، وه‌زیرى كاره‌باى ئێران له‌میانى مه‌راسیمى واژووكردنى رێككه‌وتنامه‌كه‌دا وته‌یه‌كى پێشكه‌شكرد و رایگه‌یاند :"خشته‌ى بڕى قه‌رز و تێچووى رێككه‌وتننامه‌كه‌ دانراوه‌ و ده‌ستكراوه‌ به‌ دانه‌وه‌ى"، هه‌رچه‌نده‌ ئاماده‌نه‌بوو بڕى تێچووى هه‌نارده‌كردنى كاره‌باى ئێران بۆ عێراق ئاشكرا بكات.

واژوو كردنى ئه‌م رێككه‌وتننامه‌یه‌ له‌نێوان عێراق و ئێران له‌كاتێكدایه‌ كه‌ له‌ مانگى كانونى یه‌كه‌مى 2018، ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان عێراقى به‌ده‌ركرد له‌و سزا داراییانەى كه‌ ده‌یسه‌پێنێت به‌سه‌ر ئه‌و وڵاتانه‌ى كه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئێران ده‌كه‌ن و رێگه‌ی پێدا غاز له‌و وڵاته‌وه‌ هه‌نارده‌ بكات به‌ مه‌به‌ستى به‌رهه‌مهێنانى كاره‌با.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure