"تا كۆتاى مانگى نیسان ته‌واوى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له‌ سوریا ده‌كشێنه‌وه‌"

هەواڵ / جیهان :: 08/02/2019‌ :: 229‌ جار بینراوە
هێزه‌كانى ئه‌مریكا

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
به‌رپرسانی ئه‌مریكا ئاشكرایده‌كەن: هێزه‌كانى وڵاته‌كه‌يان تا كۆتاى مانگى نیسانى 2019، بەته‌واوى له‌ سوریا ده‌كشێنه‌وه‌.


رۆژنامه‌ى ۆڵ ستریت جۆرناڵى ئه‌مه‌ریكى له‌سه‌ر زاریی به‌رپرسانى پێشوو و ئێستاى ئه‌مریكا-وه‌ ورده‌كارى نوێی پلانى كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانى ئه‌مریكاى له‌ سوریا بڵاوكرده‌وه‌ و ئاشكرایكرد "تا كۆتاى مانگى نیسانى ئه‌مساڵ ته‌واوى هێزه‌ سه‌ربازییه‌كانى ئه‌مریكا له‌ سوریا ده‌كشێنه‌وه‌".

رۆژنامه‌كه‌ ورده‌كارى زیاترى پلانه‌كه‌ى خستووه‌ته‌ڕوو و ئاشكرایكردووه‌ "به‌شێكى زۆرى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له‌ ناوه‌ڕستى مانگى ئازار-دا له‌ سوریا ده‌كشێنه‌وه‌".

هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه‌ به‌رپرسێكى ئه‌مریكى كه‌ نایه‌وێت ناوى بڵاوبكرێته‌وه‌ له‌میانى چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ئاژانسى هه‌واڵى رۆیته‌رز هه‌واڵه‌كه‌ى پشتڕاستكردووه‌ته‌وه‌ و رایگه‌یاندووه‌ :"پرۆسه‌ى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له‌ سوریا بنكه‌ى سه‌ربازى (التنف)-یش له‌  نزیك سنورى سوریا و عێراق و ئه‌رده‌ن-ە ده‌گرێته‌وه‌ کە بەشێک لە هێزەکانی ئەو وڵاتەی تێدا جێگیر بووە".

ئه‌مریكا كه‌ به‌ رێبه‌رى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش داده‌نرێت، خاوه‌نى 2 هه‌زار سه‌ربازه‌ لەسەر زەمینی سوریا. له‌ مانگى كانونى یه‌كه‌مى 2018، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مریكا بڕیارى كشانه‌وه‌ى سه‌رجه‌م هێزه‌كانى له‌و وڵاته‌ دا. 

ئاماده‌كردنى: ئاهه‌نگ حسێن



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure