زیاتر یه‌ك ملیۆن گه‌شتیار سه‌ردانی ناوچه‌ گه‌شتیارییه‌كانی سۆرانیان كردووه‌

هەواڵ / ئابوری :: 08/02/2019‌ :: 239‌ جار بینراوە
زیاتر له‌ 100 هه‌زاریان له‌‌ هۆتێل و مۆتێله‌كانی ده‌ڤه‌ره‌كه‌ ماونه‌ته‌وه‌

دواڕۆژ، ئاكۆ حه‌مه‌د رابی

له‌سه‌ره‌تای ساڵی رابردوووه‌ تاكو سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌ زیاتر له‌ یه‌ك ملیۆن گه‌شتیار سه‌ردانی ناوچه‌ گه‌شتیارییه‌كانی ده‌ڤه‌ری سۆرانیان كردووه‌، به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌شتوگوزاری ناوچه‌كه‌چ ده‌ڵێت: كه‌مترین خه‌رجى هه‌ر گه‌شتیارێك نزیكه‌ى 50 دۆلار بووه‌. 

بارزان محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌شتوگوزاری سۆران (ئه‌مڕۆ هه‌ینى 8ى شوباتى 2019) به‌ دواڕۆژی وت: به‌پێی ئه‌و ئامارانه‌ی كۆمانكردۆته‌وه‌ له‌ماوه‌ی ساڵی 2018دا تا مانگی شوباتی ئه‌مساڵی 2019 زیاتر له‌ یه‌ك ملیۆن گه‌شتیار سه‌ردانی هاوینه‌هه‌وار و ناوچه‌ گه‌شتیارییه‌كانی ده‌ڤه‌ری سۆرانیان كردووه‌، به‌وهۆیه‌وه‌ش كه‌رتی گه‌شتیاری ناوچه‌كه‌ بوژاندانه‌وه‌یه‌كی باشی به‌خۆوه‌ بینی. 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ هه‌ر گه‌شتیارێك له‌كاتی مانه‌وه‌یدا كه‌متر له‌ 50 دۆلاری خه‌رج نه‌كردووه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ش هه‌مووی به‌ یه‌كه‌وه‌ ده‌كاته‌ رێژه‌یه‌كی زۆری داهات. 

رونیشیكرده‌وه‌: له‌و ژماره‌ گه‌شتیاره‌ی سه‌ردانی ناوچه‌كه‌یان كردووه‌، زیاتر له‌ 100 هه‌زاریان له‌‌ هۆتێل و مۆتێله‌كانی ده‌ڤه‌ره‌كه‌ ماونه‌ته‌وه‌. 

به‌ڕێوبه‌ری گه‌شتوگوزاری سۆران باسی له‌وه‌شكرد كه‌ زۆرینه‌ی گه‌شتیاره‌كان له‌ باشور و ناوه‌ڕاستی عێراق و شاره‌كانی دیكه‌ی هه‌رێم سه‌ردانی ده‌ڤه‌ره‌كه‌یان كردووه‌. 

ئه‌وه‌شى وت: هاتنی گه‌شتیاران به‌شێوه‌ی گروپ له‌ رێگه‌ی كۆمپانیاكانی گه‌شتیاری و سروشتی دڵرفێنی ناوچه‌كه‌ هۆكاری سه‌ره‌كی هاتنی گه‌شتیاران بووه‌ بۆ سۆران. 

به‌پێى وته‌ى ئه‌و هاتنی گه‌شتیاران بۆ ناوچه‌ گه‌شتیارییه‌كانی ده‌ڤه‌ری سۆران ژماره‌ی پێوانه‌یی تۆماركردووه‌. 

پێداچونه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە