گۆڕه‌كه‌ى ماركس ده‌شێوێنرێت
هەواڵ / که‌لتور :: 07/02/2019 :: 347 جار بینراوە
دواڕۆژ
ئه‌و كه‌سانه‌ى كه سه‌ردانى گۆڕه‌كه‌ى بیرمه‌ندى جیهانى (كارڵ ماركس 1818-1883)یان له شارى له‌نده‌نى پایته‌ختى بریتانیا كردووه، ده‌ڵێن: "ده‌ستێكى نادیار گۆڕه‌كه‌ى ماركس-ى گه‌وره فه‌یله‌سوفى شێواندووه".
شوێنه‌وارى (پیاكێشان به چه‌كوش) به‌سه‌ر ئه‌و مۆنۆمێنته مه‌ڕمه‌ڕه‌وه دیاره كه له‌سه‌ر گۆڕى ماركس دروستكراوه و په‌یكه‌رێكى خۆیى له‌سه‌ر دانراوه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گۆڕستانى مێژوویى هایگێت، كه گۆڕى ناودارانى تێدایه و یه‌كێكیان ئه‌وه‌ى كارڵ ماركس-ه، ده‌ڵێت: "ئه‌و پارچه مه‌ڕمه‌ڕى له‌ناو مۆنۆمێنتى گۆڕه‌كه‌ى ماركس، گه‌وره‌ترین تیۆریستى بیرى كۆمۆنیستیى، دانراوه، رۆژى سێ شه‌ممه‌ى رابوردوو به ئه‌نقه‌ست شێوێنراوه".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كى تایبه‌تدا نووسیویه‌تى "كه‌سانێكى نه‌ناسراو ئه‌و كاره‌یان كردووه و ویستوویانه به چه‌كوش بشكێنن و ناوه‌كه‌ى بسڕنه‌وه، به‌مه‌یش زیانێكى زۆریان پێگه‌یاندووه".
نووسیویشیه‌تى "ساڵى 1970یش به بۆمبێكى ده‌ستى په‌لامارى گۆڕه‌كه‌ى ماركس دراوه و چه‌ند جارێكى تریش هه‌وڵى شێواندنى دراوه".
پۆلیسى له‌نده‌ن لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوونى بۆ رووداوه‌كه كردووه و ده‌ڵێن: "هه‌ر زانیارییه‌كى دیكه‌مان ده‌ست بكه‌وێت به‌دواداچوونى بۆ ده‌كه‌ین".
كارڵ ماركس له به‌شێكى تایبه‌تى ئه‌و گۆڕستانه مێژوویى و به‌ناوبانگه‌ى شارى له‌نده‌نى پایته‌ختى بریتانیا نێژراوه و بووه‌ته یه‌كێك له‌و سیبمولانهى كه رۆژانه گهشیارێكى زۆر سه‌ردانى ده‌كه‌ن.
ئا: لوقمان محمه‌د ره‌شید