فاروق مه‌لا مسته‌فا: دەبێت بەبەرزی و سوپاسی بێپایانەوە بڕوانینە سەنتەری ژیانه‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: 07/02/2019‌ :: 147‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، پشتیوان جه‌مال

ئه‌مڕۆ یادی 10 ساڵەی سەنتەری ژیانەوە بۆ وەرگرتنی چارەسەری شێرپەنجە لەشاری سلێمانی كرایەوە، لە كاتی مەراسیمەكەدا پەردە لەسەر دروستكردنی كتێبێك لادرا كە ناوی ئەو بەرپرس و كەسایەتییانەی تێدا بوو كە هاوكارییان پێشكەشی ئەو سەنتەرەی كردووە، یەكێكیان لەوانەش فاروق مەلا مستەفا، سەرمایەداری نیشتمانی بوو.


فاروق مەلا مستەفا، سەرمایەداری نیشتمانی ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌ لەدەفتەری یادەوەری سەنتەرەكە نووسیبووی "هەموو خاوەن هەستێكی مرۆڤایەتی و نیشتمانپەروەری دەبێت بەبەرزی و سوپاسی بێپایانەوە بڕوانینە ئەم سەنتەرە تێكۆشەرە".

فاروق مەلا مستەفا، له‌ لێدوانێكیدا بۆ دواڕۆژ وتی: "دڵم بەوە خۆشە كە خەڵكێكی زۆر بەهەستی مرۆڤایەتی و نیشتمانپەروەرییه‌وه‌ هاوكاری ئەم سەنتەرە بكەن و رۆڵێكی باشیان هەبێت له‌ دژی ئەو نەخۆشییە ترسناكە".

وتیشی: "دڵخۆشم بەوەش كە لەكاتی پەردەلادانی كتێبی سەنتەرەكە، ناوی ئەوانی تێدا بووە كە هاوكاری سەنتەرەكەیان كردووە".

ئەمڕۆش پێنجشه‌ممه‌ (7ی شوباتی 2019) یادی 10 ساڵەی سەنتەری ژیانەوە بۆ وەرگرتنی چارەسەری شێرپەنجە لەشاری سلێمانی كرایەوە.

پێداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure