ڤه‌نزوێلا؛ مادۆرۆ 73 ته‌ن زێر به‌ توركیا و ئیمارات ده‌فرۆشێت

هەواڵ / ئابوری :: 07/02/2019‌ :: 109‌ جار بینراوە

دواڕۆژ


په‌رله‌مانتارێكى ئۆپۆزسیۆنى ڤه‌نزوێلا ئاشكراى ده‌كات، حكومه‌ته‌كه‌ى نیكۆلاس مادۆرۆ به‌بێ ره‌زمه‌ندى په‌رله‌مان، كه‌ تیایدا ئۆپۆزسیۆن زۆرینه‌یه‌، بڕێكى زۆر زێڕى به‌ وڵاتان فرۆشتووه‌.

كارلۆس بابارۆنى، په‌رله‌مانتارى ئۆپۆزسیۆنى ڤه‌نزوێلا رایگه‌ند: مادۆرۆ 73 ته‌ن زێرى به‌ ئیمارات و توركیا فرۆشتوه‌، ئه‌وه‌ش پێچه‌وانه‌ى یاسایه‌.

رونیشیكرده‌وه‌، مادۆرۆ به‌پێچه‌وانه‌ى یاسا ئه‌و زێڕه‌ى فرۆشتووه‌، به‌ڵام له‌ رۆژى دووشه‌ممه‌ى رابردووه‌، چیتر ناتوانێت پاره‌ له‌ نێوان بنكه‌كانى ئه‌وروپاوه‌ بگوێزێته‌وه‌.

بابارۆنى ئاشكرایكردوه‌، كۆمپانیایه‌كى وه‌به‌رهێنان كه‌ باره‌گاكه‌ى له‌ ئه‌بوزه‌بییه‌ 27.3 ته‌ن زێرى له‌ ڤه‌نزوێلا كڕیوه‌ و هه‌روه‌ك 23.9 ته‌نیشى به‌ توركیا فرۆشتوه‌.

جه‌ختیشیكردوه‌ته‌وه‌، كه‌ پێویسته‌ ئیداره‌ى مادۆرۆ بۆ ته‌واوكردنى ئه‌و مامه‌ڵه‌یه‌ ره‌زامه‌ندى په‌رله‌مان وه‌ربگرێت، به‌ڵام سه‌رۆك مادۆرۆ ئه‌وه‌ى نه‌كردوه‌.

ئه‌و په‌ره‌له‌مانتاره‌ى ڤه‌نزوێلا ئاشكراشیكردوه‌، كه‌ مادۆرۆ ساڵى رابردوو بایی 900 ملیۆن دۆلار زێرى به‌ بیانووى له‌ پاڵاوته‌كردنى بۆ توركیا گواستنه‌وه‌ و دواتر هێنایه‌وه‌، به‌ڵام هیچ ئاماژه‌یه‌ك بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئه‌و زێڕه‌ نیه‌، هه‌روه‌ها مادۆرۆ127 ملیۆن یۆرۆشى بۆ بانكێكى روسى گواستوه‌ته‌وه‌.

به‌ پێى ئاماره‌كان ڤه‌نزوێلا، خاوه‌نى 123 ته‌ن زێره‌ له‌ بانكێكى بریتانى و له‌ گه‌نجینه‌كانى بانكى ناوه‌نده‌ى فه‌نزوێلا دانراوه‌ .
  
به‌پێى راپۆرتێكى (بى بى سى)، ولایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مریكا گومانى هه‌یه‌ له‌ گواستنه‌وه‌ى ئه‌و زێره‌ى ڤه‌نزوێلا بۆ توركیا، كه‌ دواتر بۆ ئێران گوێزرابێته‌وه‌، ئه‌وه‌ش پێشێلكردنى سزاكانى ئه‌مریكایه‌ له‌سه‌ر ئێران.
ئا: س.م



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure