پێش 18ى مانگ یه‌كێتى و پارتى پڕۆژه‌یه‌كی هاوبه‌ش په‌سه‌ند ده‌كه‌ن

هەواڵ / کوردستان :: 07/02/2019‌ :: 64‌ جار بینراوە

تاگ :: میدیا

دواڕۆژ

سه‌ردێڕى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ی به‌شێك له‌ مانشێتی رۆژنامه‌ كوردییه‌كان.

كوردستانى نوێ: 
- پێش 18ى مانگ یه‌كێتى و پارتى پڕۆژه‌ى سیاسى و به‌رنامه‌ى كارى هاوبه‌ش ئاماده‌ و په‌سه‌ند ده‌كه‌ن
- سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیتالیا سه‌ردانى به‌غدا و هه‌رێمى كوردستانى كرد
- له‌ یادى رۆژى مورافه‌عه‌كه‌دا
- بۆرى گازى روسیا بۆ ئه‌وروپا كێشه‌ى نێوان ئه‌مریكا و ئه‌وروپاى قووڵتر كردۆته‌وه‌
- بافڵ تاڵه‌بانى: كه‌ركوك بۆ كورد و یه‌كێتى گرنگیى خۆى هه‌یه‌ و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سازشى له‌سه‌ر ناكرێت
- لیدیا خان، هاوسه‌رى شه‌هید ئارام، رێزى لێده‌نرێت
- په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان عێراق و ئوردن پته‌وتر ده‌بن
- ئه‌نبار سه‌رچاوه‌ى مه‌ترسى دزه‌كردنى تیرۆریستانه‌ بۆ نێو عێراق
- بریتانیا و ئه‌مریكا له‌ جه‌نگى عیراق-ئێراندا ناكۆك بوون
 * له‌نده‌ن پلانێكى واشنتۆنى بۆ لێدوانى تاران ره‌تكردۆته‌وه‌
- داهات و فرۆشى نه‌وتى هه‌رێم و عیراق له‌ ساڵى 2018دا
- كتێبێكى نوێى نه‌وشیروان مسته‌فا چاپ ده‌كرێت

خه‌بات:
- نێچیرڤان بارزانى پێشوازى له‌ سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیتالیا ده‌كات
- كوێت فێستیڤاڵى (دروستكردنى هیوا) له‌ هه‌ولێر رێكده‌خات
- ئاماژه‌كانى ئه‌مریكا بۆ جێگیربوون له‌ سووریا
- روسیا سیسته‌مى به‌رگریى مووشه‌كیى نوێ به‌رهه‌م ده‌هێنێت
- بۆ یه‌كه‌مجاره‌ قوتابیانى په‌یمانگه‌ى هیواى نابیستان له‌ قوتابخانه‌ ئاماده‌ییه‌كان وه‌رده‌گیرێن

هه‌ولێر:
- نێچیرڤان بارزانى پێشوازیى له‌ سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیتالیا كرد
- هه‌ولێر و به‌غدا سه‌باره‌ت به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌ بۆ كه‌ركوك و ده‌وروبه‌رى گه‌یشتوونه‌ته‌ رێككه‌وتن
- خاڵه‌ گومرگییه‌كانى نێوان هه‌رێم و عێراق هه‌ڵده‌گیرێن
 * لابردنى ئه‌و بازگه‌ نایاساییانه‌ سوودێكى باشى ئابوورى بۆ هه‌رێمى كوردستان ده‌بێت
- ئێران داواى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى قه‌رزه‌كانى له‌ عێراق ده‌كات
- به‌فر رۆژانه‌ 5 هه‌زار گه‌شتیار دێنێته‌ ناوچه‌ گه‌شتیارییه‌كانى هه‌ولێر
- تره‌مپ: حه‌وت تریلیۆن دۆلارمان له‌ شه‌ڕه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست خه‌رجكردووه‌

پێداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە