مۆسكۆ و تاران بۆ بازرگانى نێوانیان وازیان له‌ دۆلار هێنا

هەواڵ / ئابوری :: 07/02/2019‌ :: 169‌ جار بینراوە

دواڕۆژ


باڵیۆزى مۆسكۆ له‌ تاران ئاشكراى ده‌كات، ئێران و رووسیا به‌شێوه‌یه‌كى "کرداری" له‌ بازرگانى نێوانیاندا چیتر مامه‌ڵه‌ به‌ دۆلار ناكه‌ن و ته‌نیا رۆبڵ و ریاڵى ئێرانى به‌كارده‌هێنن.


لیڤان دجاگاریان، باڵیۆزى مۆسكۆ له‌ تاران به‌ ئاژانسى هه‌واڵى (تاس)ى روسى راگه‌یاندوه‌: گۆڕینى دۆلار، به‌دراوى ناوخۆیی له‌ مامه‌ڵه‌ى بازرگانى له‌گه‌ڵ ئێراندا كارێكى ژیاریی و گرنگه‌ بۆ مۆسكۆ. 

رونیشیكردوه‌ته‌وه‌: بۆ كارى بازرگانى ته‌نیا رۆیڵ و ریاڵ به‌كارده‌هێنین، ئه‌گه‌ر زۆر پێویستیشیكرد دراوى (یۆرۆ) به‌كارده‌هێنن، بانكه‌كانیش له‌ توانایاندایه‌ ئه‌و كاره‌ جێبه‌جێ بكه‌ن.

سه‌باره‌ت به‌و میكانیزمه‌ى به‌مدوایانه‌ فره‌نسا و بریتانیا و ئه‌ڵمانیا بۆ ئاسانكارى بازرگانى له‌گه‌ڵ ئێراندا رایانگه‌یاند، لیڤیان ده‌ڵێت: ئه‌و میكانیزمه‌ كۆمه‌ڵێك پرسیارى وروژاندوه‌، كه‌ سیاسیه‌ و زیاتریش بۆ هێشتنه‌وه‌ى رێككه‌وتنى ئه‌تۆمییه‌ له‌گه‌ڵ تاراندا.

به‌پێى ئاماره‌كانى گومرگى روسیا له‌ 11 مانگى رابردوودا قه‌باره‌ى بازرگانى نێوان مۆسكۆ و تاران 1.564 ملیار دۆلار بووه‌ و به‌به‌راوردیش به‌ هه‌مان ماوه‌ى ساڵى 2017 به‌رێژه‌ى 7.5% زیادیكردوه‌.

ئا:س.م



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure