گرێبەستی فەرمانبەرانی ئەم وەزارەتە نوێدەكرێنەوە

هەواڵ / کوردستان :: 07/02/2019‌ :: 1647‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال

وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، هەموو گرێبەستانی وەزارەتەكەی لەبودجەكانی گەشەپێدان و ئاسایی، گرێبەستیان بۆ ئەمساڵ نوێدەكرێتەوە.


رێكەوت حەمەڕەشید، وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە پەراوێزی مەراسیمی سەنتەری ژیانەوە، (ئەمڕۆ 7ی شوباتی 2019) بەدواڕۆژی راگەیاند: هەموو گرێبەستەكانی بودجەكانی گەشەپێدان و ئاسایی بۆ ئەمساڵ گرێبەستیان نوێدەكرێنەوە، چونكە پێویستیان پێیانە.

سەبارەت بەدامەزراندنی پزیشكانیش، ناوبراو روونیكردەوەو وتی: "ئێمە پزیشك و پەرستاری زانكۆمان دامەزراندووە، بەهیواین لەداهاتووشدا دەرچووانی 2015 و 2016ی پزیشكانی ددان و دەرمانساز و پەرستارانی زانكۆمان بۆ دابمەزرێنن".

ماوەیەكە كارمەندانی خۆبەخش لەسلێمانی خۆپیشاندان دەكەن بەمەبەستی دامەزراندن، وەزیری تەندروستی وتی: "ئێمە پێویستمان بە ڕاژەی كارمەندانی تەندروستییە و پێموایە لەگەڵ باشبوونی دۆخی دارایی و لابردنی پاشەكەوتی مووچە، حكومەت بیر لەدامەزراندنی كارمەندانی تەندروستی دەكاتەوە، ئەو كاتە ئەولەویەت بە خۆبەخشەكان دەدرێت".   

پێداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure