به‌هۆى دراوى ساخته‌وه‌ سێ تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران

هەواڵ / عێراق :: 07/02/2019‌ :: 216‌ جار بینراوە
پاره‌ ساخته‌كان

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ

دوو تۆمه‌تبار و میردمنداڵێك له‌میانه‌ى مامه‌ڵه‌كردن به‌ دراوى ساخته‌ى عێراقى و دۆلاره‌وه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانى عێراقه‌وه‌ ده‌ستگیركران.

به‌پێى راگه‌یه‌ندراوێك له‌ وته‌بێژ به‌ناوى وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق كه‌ (ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 7ى شوباتى 2019) وێنه‌یه‌كى بۆ دواڕۆژ نێردراوه‌: مه‌فره‌زه‌كانى هه‌واڵگرى تاوانى رێكخراو له‌ پارێزگاى بابل له‌ چوارچێوه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كدا دوو تۆمه‌تبار و مێردمنداڵێك، كه‌ بۆ كاره‌كه‌ به‌كارهێنراوه‌، ده‌ستگیركرد له‌كاتى ئاڵوگۆڕى دراوى ساخته‌ى عێراقى و دۆلاردا.

رونیشیكرده‌وه‌: تۆمه‌تباران له‌سه‌ر رێگاى سه‌ره‌كى نێوان بابل و به‌غدا و به‌سه‌ڕه‌ له‌میانه‌ى پڕۆسه‌یه‌كدا ده‌ستگیركراون و بڕى 9700 دۆلاریان له‌ جۆرى 100 دۆلارى و 18950 دۆلار له‌ جۆرى 50 دۆلار و 300 هه‌زار دینار له‌ جۆرى 25 هه‌زارى عێراقى ساخته‌ و 1650 هه‌زار دینار له‌ جۆرى 50 هه‌زارى عێراقى ساخته‌ پێبووه‌.

به‌پێى راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ ده‌ست به‌سه‌ر پاره‌ ساخته‌كراوه‌كاندا گیراوه‌ و تۆمه‌تبارانیش ره‌وانه‌ى دادگا كراون.

و: شیروان شه‌ریف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure