ئه‌و دیارده‌ سروشتیانه‌ى تائێستا زانست نەیتوانیوە لێكدانەوەیان بۆ بكات

هەواڵ / زانست :: 07/02/2019‌ :: 526‌ جار بینراوە

تاگ :: زانست

دواڕۆژ

مرۆڤ گەیشتە سەر مانگ و پەردەی لەسەر چەندین نهێنی ئاسمان و زەوی راماڵی، بەڵام هێشتا نەیتوانیوە لە رێی زانستەوە له كۆمەڵە دیاردەیەك تێبگات و لێكيبداتەوە كە بەڕواڵەت سادە و ئاسانن. بۆ نموونە:


1- بۆچی باوێشك دەدەین:


زۆربەمان رۆژانە باوێشك دەدەین، تا ئێستا زاناكان هۆكارەكەی بە دڵنیاییەوە نازانن. بەمدواییە زانست وتی باوێشك رەفتارێكە پلەی گەرمای جەستە رێكدەخات و مێشك سارد دەكاتەوە، بەڵام ئەركە بایۆلۆجییە راستەقینەكەی روون و ئاشكرانییە.
هێشتا نازانین بۆچی باوێشك رەفتارێكی سارییە لە نێوان بوونەوەرە كۆمەڵایەتییەكانی وەكو مرۆڤدا.


2- بۆچی ئەم جۆرە قارچكە تەنیا لە تەكساس و یاباندا دەڕوێت:
ئەم جۆرە قارچكە كە پێیدەگوترێت جگەرەی ئەهریمەن تەنیا لە ویلایەتی تەكساس و لە یابان دەڕوێت كە كەوتوونەتەسەر یەك هێڵی پانی، بەڵام زاناكان تائێستا نەیانتوانیوە بزانن بۆچی هەر لەم دوو شوێنە دەڕوێن.

3- بۆچی پشیلە ئەمرخێنێت؟


زۆر لەمێژە میكانیزمی مرخەمرخی پشیلە بووەتە مەتەڵێك و تائێستا دەگوترێت ماسولكەكانی دەوری قوڕقوڕاگەی پشیلە گرژ دەبن و ئەو دەنگە دەردەكەن. بەڵام تائێستا نەزانراوە بۆچی پشیلە ئەو دەنگە دەردەكات.

4-درەختی چەماوە بۆچی لەم دارستانەدا هەیە:

 

 دارستانێك لە شاری (كالینگراد) كە بە دارستانی سەماكەر ناسراوە پڕە لە دارسنۆبەری چەماوە و خواروخێچ. ئەم درەختانە لە ساڵانی شەستەكانی سەدەی رابردوو روێنران و تەنیا هەر ئەم جۆرەیە بەم شێوەیە خواروخێچ بێت و تائێستا نەزانراوە بۆچی.

5- دەمەوانەیەكی زەبەلاح لە سیبریا:


ئەم دەمەوانە زەبەلاحە كە بەناوی ڕووبارێكی ناوچەكەوە ناونراوە (باتۆم) بریتییە لە پاشماوەی جۆرە بەردێكی شكاو و پانییەكەی 520 پێیە و درێژیەكەی 139 پێیە. رووەك لە دەمەوانەیەدا ناڕوێت و گیانلەبەرانیش لێی نزیك نابنەوە بۆیە خەڵكی ناوچەكە باوەڕیان وایە دەمەوانەكە پەیوەندییەكی هەیە بە مردنەوە. ئەم دەمەوانەیە نزیكەی 500 ساڵە دروست بووە و تا ئێستا نەزانراوە چیە و چۆن دروست بووە. 

پ: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure