ژمارەیەک چەکداری داعش کوژران

هەواڵ / کوردستان :: 06/02/2019‌ :: 367‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیماد جەباری
لەهێرشێکی هاوبەشی هێزە سەربازییەکانی عێراق و هاوپەیمانی نیودەوڵەتیدا لەناوچەیەکی باشوری کەرکوک ژمارەیەک چەکداری داعش کوژران.


حەسەن سۆفی بەرپرسی دەزگای هەواڵگری لیوای 56ی حەشدی حەویجە (ئەمڕۆ چوارشەممە 6ی شوبات) بەدواڕۆژی راگەیاند: لەنزیک گوندی موراتەی رۆژهەڵاتی حەویجە هێزەکانی دژەتیرۆری عێراق و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئۆپراسیۆنێکی سەربازی تایبەتیان لەدژی مۆڵگەیەکی چەکدارانی داعش ئەنجامداوە.

وتیشی: "لەئۆپراسیۆنەکەدا کە لەسەر زانیاری وردی هەواڵگری ئەنجامدراوە هەشت چەکدار کوژراون".

 

پ: ک. س



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure