تەقینەوەی دانیشتوان روودەدات

هەواڵ / جیهان :: 07/02/2019‌ :: 410‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ


هەموو پێشبینییەكان ئاماژەن بۆ ئەوەی ژمارەی دانیشتوانی جیهان كە ئێستا 7.7 ملیارە، بەردەوامبێت لە بەرزبوونەوە و لە ساڵی 2050دا بگاتە 9 ملیار كەس.

نیگەرانی لە زۆربوونی ژمارەی دانیشتوان مەسەلەیەكە لە مێژەوە نەتەوە یەكگرتووەكان هۆشداری دەدات لە بارەیەوە و ترسی ئەوەی هەیە سەرچاوەكانی زەوی بەشی دانیشتوانەكەی نەكات. بەرامبەر ئەم ترس و نیگەرانییە 2 نووسەری كەنەدی لە كتێبێكدا بە ناونیشانی (هەسارەی چۆڵ) دەڵێن: "بە پێچەوانەی پێشبینییەكانەوە، ژمارەی دانیشتوان لەماوە 30 ساڵی داهاتوودا بەرەو كەمبوونەوە دەچێت". 

ئەو دوو نووسەرە دەڵێن: "بەرزبوونەوەی رێژەی خوێندەواری لە ژناندا بوونەتە هۆی كەمكردنەوەی ژمارەی لەدایكبووان و ئەم راستییە بە ئاشكرا لە كیشوەری ئەفریقادا هەستی پێدەكرێت كە بەرپرسیاری یەكەم بووە لە زۆربوونی ژمارەی دانیشتوانی زەوی.  پێشتر نەتەوە یەكگرتووەكان راپرسییەكی كرد كە 50 زانای گرتەوە و لەوانەی خەڵاتی نۆبڵیان بەدەستهێناوە. راپرسییەكە لە ساڵی 2017 لەو زانایانەیان پرسی زۆرترین هەڕەشەی سەر مرۆڤایەتی چییە؟ لە وەڵامدا 34%ی زاناكان وتیان زۆربوونی ژمارەی دانیشتوان گەورەترین هەڕەشەی سەر مرۆڤایەتییە، واتە لە هەڕەشەی جەنگی ئەتۆمی و نەخۆشییە درمەكان گەورەترە".

پ: ك. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure