بە هۆكارێكی دەگمەن گەنجێک گیانی لەدەست دا

هەواڵ / جیهان :: 06/02/2019‌ :: 5282‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

گەنجێكی دانیشتووی ویلایەتی تەكساس لە ئەمریكا گیانی لەدەستدا پاش ئەوەی تووشی وەستانی مێشك بوو لە ئاكامی تەقینەوەی جگەرەیەكی ئەلیكترۆنیدا كە دەیكێشاو بووە هۆی وێرانكردنی خوێنبەری رەگی ملی.

كەناڵی (سی ئێن ئێن)ی ئەمریكی دەڵێت گەنجەكە تەمەنی 25 ساڵە و ناوی (ویلیام براون)ە و رووداوەكە لە وێستگەیەكی ئوتومبێلدا روویداوە لە نزیك فرۆشگایەكی كەرەستەی جگەرەكێشان.

بڕیارە پۆلیس لێكۆڵینەوە لەسەر رووداوەكە بكات.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure