تۆ ناتوانیت داهاتوو بگۆڕیت

هەواڵ / زانست :: 07/02/2019‌ :: 247‌ جار بینراوە

تاگ :: زانست

دواڕۆژ


هه‌ندێك له‌ فیزیاناسان پێیان وایه‌ ده‌شێت داهاتووش هه‌ر وه‌كو رابردوو رووی دابێت. واته‌ وه‌ك چۆن رابردوو روویداوه‌ و گۆڕانكاریی تێدا ناكرێت، داهاتووش جێگیر كراوه‌ و ته‌نیا ئه‌وه‌ ماوه‌ مرۆڤ پێی بگات و بیبینێت، به‌ڵام توانای گۆڕینی ئه‌و داهاتووه‌ی نییه‌.

ئه‌م بۆچوونه‌ له‌سه‌ر بیردۆزی رێژه‌یی ئه‌نیشتاینه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی گرتووه‌ كه‌ ده‌ڵێت كات رێژه‌ییه‌ و ئه‌و كاته‌ی له‌لای كه‌سێك خێرا تێده‌په‌ڕێت ده‌شێت له‌ روانگه‌یه‌كی تره‌وه‌ هێواشتر تێپه‌ڕێت، به‌تایبه‌تی له‌ خێراییه‌كی زۆردا. هه‌ردووكیشیان راستن. ئه‌مه‌ش له‌ بیردۆزی رێژه‌ییدا به‌ (نه‌مانی هاوكاتێتی) ناوده‌برێت.

به‌پێی ئه‌م بیردۆزه‌، ئه‌وه‌ی له‌لای كه‌سێك به‌ (ئێستا) ده‌زانرێت، ده‌شێت له‌لای كه‌سێكی تر (داهاتوو) بێت. ئه‌مه‌ش واده‌كات داهاتوو به‌ شتێكی چه‌سپاو و جێگیر بێت و كه‌سی دووه‌م هه‌ر كارێك بكات ناتوانێت بیگۆڕێت.

له‌م بیردۆزه‌دا هه‌موو رووداوه‌كان روویانداوه‌ و هه‌موو كاته‌كان تێپه‌ڕیون، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ماوه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ بوونه‌وه‌ران به‌ناو كاته‌كه‌دا تێپه‌ڕن و رووداوه‌كان روو بده‌ن. 



پێداچوونەوە: ئارام غەفور 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure