چۆنێتی هێنانه‌وه‌ی نامه‌ سڕدراوه‌كانی واتس ئاپ

هەواڵ / زانست :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 333‌ جار بینراوە

تاگ :: زانست

دواڕۆژ

ئه‌گه‌ر ڕۆژانه‌ بۆ چه‌ند كاتژمێرێكی زۆر مۆبایله‌كه‌ت به‌كارده‌هێنیت، بێگومان "واتس ئاپ"یش به‌كارده‌هێنیت و بێگومان ده‌شته‌وێت بزانیت چۆن ئه‌و نامه‌ سڕدراوانه‌ بهێنیته‌وه‌.


ئەپی واتس ئاپ ئۆتۆماتیكی كۆپییه‌كی هه‌موو مه‌سجه‌كانت خه‌زن ده‌كات كه‌ ئه‌مه‌ش پێیده‌وترێت  "Back up"ئه‌مه‌ش له‌ناو ئه‌رشیفی نامه‌كاندایه‌ له‌ناو مۆبایله‌كه‌ت، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر به‌ هه‌ڵه‌ نامه‌كه‌ت سڕییه‌وه‌، ده‌توانیت به‌م ڕێگه‌یه‌ بیهێنیته‌وه‌، به‌م شێوه‌یه‌:

-ده‌بێت "Settings" بكه‌یته‌وه‌ و دواتر " Chat and Call ده‌كه‌یته‌وه‌ بۆ بینین كۆپی ئه‌و نامانه‌ی كه‌ سڕدراونه‌ته‌وه‌، دواتر ئه‌بێ سەیری ئه‌و كاته‌ بكه‌یت كه‌ نامه‌كه‌ی تێدا سڕاوه‌ته‌وه‌، دواتر به‌رنامه‌ی واتس ئاپ بسڕه‌ره‌وه‌ و جارێكی دیكه‌ دایبه‌زێنه‌ره‌وه‌، دوای ئه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی واتس ئاپ ده‌كه‌یته‌وه‌ پاش ئه‌وه‌ی داتبه‌زانده‌وه‌، نامه‌یه‌ك دێته‌ سه‌ر شاشه‌كه‌ كه‌ پرسیارت لێ ده‌كات ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت نامه‌ كۆنه‌كانی واتس ئاپ بهێنێته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌م ڕێگه‌یه‌ نامه‌ی ده‌نگی و نامه‌ی نووسراو ناهێنێته‌وه‌ كه‌ پێش ئه‌وه‌ی كۆپییه‌كی لێ له‌به‌ربگریته‌وه‌ سڕابێته‌وه‌.
   
و: كێوان  



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure