خه‌ته‌نه‌كردنی كچان له‌ بریتانیا روو له‌ زیادبوون ده‌كات

هەواڵ / جیهان :: 06/02/2019‌ :: 617‌ جار بینراوە
چارلۆت برۆدمان

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

پسپۆڕێكی یاسایی بریتانی دەڵێت: "دیاردەی خەتەنە كردنی كچان لەبریتانیا زیادیكردووە، ئاماژە بەوەشدەكات: خه‌ته‌نه‌كردنی كچان له‌ ته‌مه‌نێكی زووی منداڵیدا به‌ فێڵكردن له‌ یاسا داده‌نرێت".

"چارلۆت برۆدمان" پارێزه‌ر و پسپۆڕی یاسایی ده‌ڵێت: "ناسینەوەی ئەو كچانه‌ی خه‌ته‌نه‌ كراون كارێكی مه‌حاڵه‌، چونكه‌ تا ئه‌و كاته‌ی ده‌گه‌نه‌ ته‌مه‌نێك كه‌ پێگه‌شتوو ده‌بن، ناتوانرێت دیاری بكرێت كه‌ خه‌ته‌نه‌ كراون، له‌ ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاریدا ئینجا ده‌توانن كه‌سانی دیكه‌ی لێ ئاگادار بكه‌نه‌وه‌"، چونكه‌ زۆربه‌ی ئه‌و كچانه‌ی بریتانیا له‌ ته‌مه‌نێكی زوودا خه‌ته‌نه‌ ده‌كرێن.

برۆدمان ده‌ڵێت: "ئه‌و كچانه‌ی له‌ ته‌مه‌نێكی زووی وه‌ك یه‌ك مانگیی خه‌ته‌نه‌ ده‌كرێن، دواتر كارێكی قورس ده‌بێت دیاری بكرێن له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه‌ كه‌ ئه‌م كاره‌ نامرۆڤانه‌یان به‌رامبه‌ر كراوه‌"، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "خه‌ته‌نه‌كردنی كچان له‌ ته‌مه‌نێكی زووی منداڵیدا به‌ فێڵكردن له‌ یاسا داده‌نرێت".

بۆچی فێڵكردنه‌ له‌ یاسا؟ له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و كچانه‌ ناتوانن ده‌زگاكانی پەیوەندیدار ئاگادار بكه‌نه‌وه‌ له‌و ته‌مه‌نه‌دا كه‌ زۆر منداڵن و ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌و كاره‌ ده‌كه‌ن دووچاری هیچ لێپرسینه‌وه‌یه‌كی یاسایی نابن.

ڕاپۆرتێكی زانكۆی "سیتی یونیڤێرسیتی له‌نده‌ن" له‌ ساڵی 2015 ده‌ریده‌خات، 137 كچ و ئافره‌تی بریتانی قوربانی ئه‌م كاره‌ نامرۆڤانه‌یه‌ بوون، هه‌روه‌ها له‌ وڵاتی دیكه‌ی وه‌ك فڕه‌نسا ئه‌مه‌ بۆته‌ كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ و پاریس یاسای توند داده‌نێت دژ به‌م كاره‌.

به‌پێی ئه‌و یاسایانه‌ ده‌بێت هه‌موو كچێكی تازه‌ له‌دایكبوو تاوه‌كو ته‌مه‌نی 6 ساڵان پشكنینیان بۆ بكرێت بۆ دیاریكردنی هه‌ر تێكچوونێكی ئه‌ندامی زاوزێی ئه‌م منداڵه‌ و به‌م ڕێگه‌یه‌ ده‌یانه‌وێت ڕێگری له‌و كه‌سانه‌ بكه‌ن كه‌ هه‌ڵده‌ستن به‌ ئه‌نجامدانی ئه‌م كاره‌ قێزه‌ونه‌.


پێداچوونەوە: ئارام غەفور 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure