لێدوانی پۆلیس لەبارەی ئەو کەسەی بازرگانی بەجەستەی مرۆڤەوە دەكرد

هەواڵ / کوردستان :: 06/02/2019‌ :: 3130‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت: دوو تۆمەتباریان دەستگیركردوە كە یەكێكیان هەستابوو بە تەزویركردنی بەڵگەنامە و بازرگانیكردن بە ئەندامەكانی جەستەی مرۆڤەوە.

سەركەوت ئەحمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی (ئەمڕۆ 6ی شوباتی 2019) بەدواڕۆژی راگەیاند: هێزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرا و كوردسات دوو تۆمەتباریان دەستگیركردوە كە لەلایەن دادگاوە داواكراو بوون، یەكێكیان تۆمەتبارە بەوەی هاووڵاتیانی فریوداوە و فێڵی لێكردوون و بەناوی كەسانی دیكەوە پارەی لێوەرگرتوون و هەڵاتبوو.

ئاماژەی بەوەشكرد: تۆمەتباری دووەمیش هەستابوو بەساختەكردنی بەڵگەنامە و بازرگانیكردن بە ئەندامەكانی جەستەی مرۆڤەوە، لەئێستادا بەبڕیاری  داوەر و بەپێی ماددەكانی (289-298 لەیاسای سزادانی عێراقی و 4 لەیاسای چاندنی ئەندامەكانی لەش) راگیراوە و پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ كراوەتەوە.


پ: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure