عه‌بدولمه‌هدى: عێراق نابێته‌ به‌شێک لە سیستمى سزاكانى دژ به‌ ئێران

هەواڵ / عێراق :: 06/02/2019‌ :: 197‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

عادل عه‌بدولمه‌هدى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، دووباره‌ هه‌ڵوێستى حكومه‌ته‌كه‌ى له‌سه‌ر سزاكانى ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران راگه‌یاند و جه‌ختیكرده‌وه‌: عێراق نابێته‌ به‌شێك له‌ سیستمى سزاكانی دژ به‌ ئێران.

به‌پێى به‌یاننامه‌یه‌كى نووسینگه‌ى رۆژنامه‌وانى كه‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 6ى شوبات بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، له‌پێشوازى پارێزگارى بانكى ناوه‌ندى ئێرانى وتوویه‌تى: "گه‌لى عێراق به‌ده‌ست ئابڵوقه‌ى ئابوورییه‌وه‌ ناڵاندوویه‌تى، په‌ى به‌و زیانه‌ش ده‌بات كه‌ گه‌لان به‌هۆى ئابڵوقه‌وه‌ پێیان ده‌گات، بۆیه‌ عێراق نابێته‌ به‌شێك له‌ سیستمى سزاكان دژى ئێران و هیچ گه‌لێكى ترى".

به‌یاننامه‌كه‌ى نووسینگه‌ى عه‌بدولمه‌هدى ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات: عه‌بدولناسر هیممه‌تى پارێزگارى بانكى ناوه‌ندى ئێران هیواى خواستووه‌ هه‌ماهه‌نگى و هاوكارى نێوان هه‌ردوو وڵات زیاتر ببێت، به‌تایبه‌تى له‌ بوارى بانكییدا.


پ: س.م



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure