عێراق و ئێران رێكکه‌وتنێكى دارایی واژۆ ده‌كه‌ن

هەواڵ / ئابوری :: 06/02/2019‌ :: 193‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

هه‌ردوو بانكى ناوه‌ندى ئێران و عێراق رێككه‌وتنێكى دارایی و نه‌ختینه‌ییان واژۆكرد بۆ دیاریكردنى میكانیزمى ئاڵوگۆڕ دراو له‌ نێوان هه‌ردوو وڵات.

ئاژانسى هه‌واڵى (ئیرنا)ى ئێران له‌ زارى عه‌بدولناصر هیمه‌تى، سه‌رۆكى بانكى ناوه‌ندى ئێران (ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 6ى شوبات) بڵاویكرده‌وه‌: رێككه‌وتنێكیان له‌گه‌ڵ بانكى ناوه‌ندى عێراق واژۆكردوه‌ بۆ دانانى میكانیزمێكى بۆ ئه‌وه‌ى عێراق له‌ رێگه‌یه‌وه‌ پاره‌ى غاز و كاره‌با و كاڵاكانى دیكه‌ به‌ ئێران بدات.

هیمه‌تى وتيشى: "له‌ ئێستادا هه‌نارده‌ى كاڵا و شمه‌ك ئێران بۆ عێراق له‌ كه‌رتى تایبه‌ت و كه‌رتى حكومى روو له‌ زیادبوونه‌وه‌، به‌ڵام گرفتى سه‌ره‌كى بوونى هه‌ندێك كۆسپى بانكی و داراییه‌، كه‌ بوون بۆ كێشه‌ هه‌نارده‌كاران".

دوێنێش بیژه‌ن زه‌نگه‌نه‌، وه‌زیرى نه‌وت ئاشكرايكرد عێراق نزیكه‌ى دوو ملیار دۆلار قه‌رزى هه‌نارده‌ى غاز و كاره‌باى ئێرانى له‌سه‌ره‌.


ئا: س. م



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure