ڤیدیۆ: 18 ساڵ بەسەر دامەزراندنی ئاسیاسێڵ-دا تێپەڕدەبێت

هەواڵ / کوردستان :: 06/02/2019‌ :: 1254‌ جار بینراوە
لۆگۆی ئاسیاسێڵ

دواڕۆژ

ئەمڕۆ 6ی شوباتی 2019 ساڵیادی دامەزراندنی کۆمپانیای ئاسیاسێڵ-ە، سەرەتا ئاسیاسێڵ لە پرۆژەیەکی بچوکەوە دەستیپێکرد و بەبێ پشتیوانی هیچ حیزب و لایەنێک لەئێستادا بووەتە یەکەم کۆمپانیاى خزمەتگوزاریى مۆبایل کە تۆڕەکەی هەموو بەشەکانی عێراقی داپۆشیوە.

کۆمپانیای ئاسیاسێڵ، دابینکەری سەرەکی خزمەتگوزاریى کواڵیتی مۆبایل و ئينته‌رنێته‌ لە سەتاسەرى عێراقدا و ژماره‌ى به‌شداربوانى گه‌يشتوه‌ته‌ 14 مليۆن. ئاسياسێڵ یەکەم کۆمپانیاى خزمەتگوزاریى مۆبایليش بوو کە تۆڕەکەی هەموو بەشەکانی عێراق دابپۆشێت و خزمەتگوزارییەکانی هەر 19 پارێزگاکەی عێراق بگرێته‌وه‌ بە بەغدای پایتەخت و سەرجەم شارە سەرەکییەکانیەوە. تۆڕى ئاسياسێڵ 99.06% ى دانيشتوانى عێراق ده‌گرێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش واده‌كات كه‌ تۆڕه‌كه‌ى ببێته‌ فراوانترين تۆڕى مۆبايل له‌ناو هه‌موو كۆمپانياكانى ترى مۆبايل له‌ عێراقدا.

هه‌وره‌ها ئاسياسێڵ باشترين دابينكه‌رى خزمەتگوزاری ئينته‌ر‌نێته‌ له‌ڕێى ئينته‌رنێتى G3.9ـەوە کە باشترین تۆڕی ئینتەرنێتی هەیە لە 1ی کانونی دووەمی 2015وە لە سەرتاسەری عێراقدا.

ئاسیاسێڵ خزمەتگوزاری مۆبایلی پریپەید پێشکەشدەکات کە 99%ی کۆی بەشداربوانی پێکدەهێنێت (لە تشرینى دووەمى دووەمى 2016وە). ئۆفەرەکانی هێڵی پریپەید ژمارەیەک لە پاکێجى هەموارکراو لەخۆدەگرن بەجۆرێک کە لەگەڵ کەرتەکانی جیاوازی بازاڕدا بگونجێت ــ لەوانە توێژى گەنجان و ژنان و هەروەها خزمەتگوزارییەکی نوێ کە مەبەستی گەیاندنی خزمەتگوزاری پەیوەندییەکانی مۆبایلە بە ملیۆنان میوان کە ساڵانە سەردانی عێراق دەکەن. ئاسیاسێڵ خزمەتگوزاری هێڵی پۆستپەیدیش پێشکەشدەکات بە خەڵک و کۆمپانیاکان.

هه‌روه‌ها ئاسياسێڵ له‌ رووى قازانج و داهاته‌وه‌ له‌ پله‌ى يه‌كه‌مدايه‌ له‌ بازاڕى په‌يوه‌ندييه‌كان، ئه‌وه‌ش‌ ره‌نگدانه‌وه‌ى ئه‌و راستييه‌يه‌ كه ئاسياسێڵ‌ جێگه‌ى متمانه‌ى به‌شداربوانى تايبه‌تى خه‌ڵك و كۆمپانياكانه‌.

ئاسياسێڵ سه‌نته‌رى خزمه‌تگوزارى به‌شداربوانى پێشكه‌وتووى هه‌يه‌ كه‌ حزمه‌تگوزارييه‌كانى 24 كاژمێر له‌ رۆژێكدا و 7 رۆژ له‌ هه‌فته‌يه‌كدا بۆ به‌شداربوان دابينده‌كات بۆ ده‌نگه‌وه‌چوونى داواكارييه‌كانيان له رێگه‌ى تيمى تايبه‌تمه‌نده‌وه‌ بۆ خزمه‌تكردنى به‌شداربوان.

هه‌روه‌ها ئاسياسێڵ پێويستييه‌كانى به‌شداربوانى دابينده‌كات له‌ رێگه‌ى ناوه‌ندى فرۆشتنى راسته‌وخۆ و بريكاره‌كانييه‌وه‌ كه‌ ژماره‌يان 21.000 خاڵى فرۆشتنه‌ له‌ سه‌رتاسه‌رى عێراقدا.

هه‌ر به‌مدواييانه‌ و وەکو بەشێك لەو پشتگیرییه‌ی ئاسیاسێڵ بۆ بواری زانست و مەعریفەی فەراهەمکردوە، هه‌ريه‌ك له‌ كۆمپانياى ئاسیاسێڵ و دامه‌زراوه‌ى ويكميدياى جيهانى له‌ كۆنفرانسى جيهانى بۆ په‌يوه‌ندييه‌كان كه‌ له‌ ساڵى 2017 له‌ به‌رشه‌لۆنه سازكرا رايانگه‌ياند كه‌ به‌ هاوبه‌شى هه‌ردوولايان و له‌ رێگه‌ى تۆڕى ئاسياسێڵه‌وه كه‌ گه‌وره‌ترين دابينكه‌رى خزمه‌تگوزارى ئينته‌رنێت و مۆبايله‌ له‌ عێراق‌ خزمه‌تگوزارى مه‌عريفى ئينسايكلۆپيدياى ويكيپيدياى جيهانييان بۆ 12 مليۆن عێراقى دابينكردوه‌. ئه‌م خزمه‌تگوزارييه‌ بوار بۆ به‌شداربوانى ئاسياسێڵ له‌ عێراق ده‌ڕه‌خسێنێت كه‌ بێبه‌رامبه‌ر ده‌ستيان به‌م ئينسايكلۆپيدييايه‌دا ڕابگات به‌بێ ئه‌وه‌ى پێويست بكات پاكێجه‌كانى ئينته‌رنێت بكڕن بۆ ئه‌وه‌ى بابه‌ته‌كانى بخوێننه‌وه‌ و بتوانن زانيارى بۆ چه‌ندين بابه‌تى ئينسايكلۆپيدياكه زياد بكه‌ن و ئيديتيشى بكه‌ن.

لە سەرەتای 2017 له‌ ميانه‌ى ئاهه‌نگى دابه‌شكردنى خه‌ڵاتى ساڵانه‌ى "کۆمەڵەی نێودەوڵەتی تۆڕەکانی مۆبایل" كه‌ له‌ به‌شه‌لۆنه‌ سازكرا ئاسياسێڵ له‌گه‌ڵ چه‌ند كۆمپانيايه‌كى تردا خەڵاتی "باشترین بەشداريی" برده‌وه‌ کە بە خه‌ڵاتى "Glomo Award" ناسراوە. ئەم خەڵاتە بۆ به‌رزنرخاندنى هەوڵە گەورەکانی ئاسیاسێڵ بوو بۆ پشتگیریکردنی له‌ پەنابەرانی سوریا کە بەهۆی شەڕەوە ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشتووه‌.

ئاسياسێڵ باشترين خه‌ڵاتى لێپرسراوێتى كۆمه‌ڵايه‌تى برده‌وه‌ له‌ ئه‌نجامى به‌گه‌ڕخستنى پڕۆژه‌ى "پەیوەندی لەپێناو فێربوون" بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای ئێریکسۆن و ليژنەی فریاگوزاری نێودەوڵەتی (IRC) لە میانەی ئاهەنگی دابەشکردنی خەڵاتەکانی تێلیکۆم ریڤیو "Telecom Review" كه‌ له‌ كانونى يه‌كه‌مى 2016 له‌ دوبه‌ى سازكرا.

هه‌ر يه‌ك لە ئاسياسێڵ و رێكخراوى (IRC) و كۆمپانياى ئيريكسۆن خه‌ڵاتى ساڵيان بۆ باشترين كه‌مپەينى لێپرسراوێتى كۆمه‌ڵايه‌تى كۆمپانياكان برده‌وه بۆ ساڵى 2016، له‌ميانه‌ى ئاهه‌نگى ساڵانه‌ى كۆمزمياى نێوده‌وڵه‌تى CommsMEA كه‌ تايبه‌تمه‌نده‌ له‌ كه‌رتى په‌يوه‌ندييه‌كان و ته‌كنەلۆژياى زانيارى.

لە مانگی کانونی یەکەمی 2014، ئاسیاسێڵ خەڵاتی باشترین کەمپەینى بەرپرسیارێتى کۆمەڵایەتى کۆمپانیاکانى لە میانەى فێستیڤاڵى کۆمزمیای نێودەوڵەتی CommsMEA لە دوبەى پێبەخشرا لە بەرامبەر کارە خێرخوازییەکانی بۆ پشتگیریی ئاوارە و پەنابەران لە عێراقدا یارمەتیدانیان بۆ پەیوەندیکرد بەیەکتریەوە لە بەشە جیاوازەکانى وڵاتدا.

لە دەستکەوتێکی پێشەنگى نوێدا کە لە سەرەتاى ساڵى 2013 بەدەستیهێنا، ئاسیاسێڵ خەڵاتی "mWomen"ى بۆ خۆی بردەوە کە لەلایەن کۆمەڵەی نێودەوڵەتی بۆ پەیوەندیيەکانی مۆبایل (الجمعیة الدولیة للإتصالات المتنقلة) پێی بەخشرا بۆ باشترین خزمەتگوزاری پەیوەندی مۆبایل بۆ ژنان لە بازاڕە تازە گەشەسەندوەکاندا، ئەمەش وەکو رێزگرتنێک لە رۆڵی کارای ئاسیاسێڵ و هەوڵەکانی بۆ پێشخستنی پیشەسازی پەیوەندیيەکان لە عێراق کە بە هێنانەکایەی هێڵی ئەڵماس گەیاندیە ترۆپک، ئەم خەڵاتەی لە میانەی ڤیستیڤاڵی "گلۆبەڵ مۆبایل ئەوۆردز" پێشکەشکرا کە سەر بە کۆنگرەی جیهانی پەیوەندی مۆبایل (المؤتمر العالمی للإتصالات النقالة)يە و لە شاری بەرشەلۆنەی ئیسپانی سازکرا.

لە مانگى تشرینى دووەمى 2013، ئاسیاسێڵ گەورەترین خەڵاتى لە بوارى "دارایی کۆمپانیاکان" بردەوە لە ئەنجامى شکاندنى ژمارەى پێوانەیی لە خستنەڕووى پشکەکانى لە بۆرسەى عێراقی "سوق العراق للاوراق المالیە" لەمیانەى دابەشکردنى خەڵاتەکانى کۆمەڵەى خەزنەدارانى کۆمپانیاکان (ACT) کە پێشەنگە لە بوارى خەزنەدارى و دارایی لە 2013 لە میانەى کۆنفرانسی ساڵانەى (ACTME) کە لە دوبەى سازکرا".

لە مانگی نیسانی 2013، ئاسیاسێڵ خەڵاتی گەورەترین سەودای لە بازاڕی پشکە داراییەکاندا و لەمیانەی کۆنفرانسی 2013 ى "TMT Finance" کە لە دوبەی سازکرابو بۆ خۆی بردەوە کە تایبەت بو بە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقیا.

لە ساڵى 2012، کۆمپانیای "ئەڵتای" فڕەنسی بۆ لێکۆڵینەوەکانی تایبەت بە به‌بازاڕكردن کۆمپانای ئاسیاسێڵی وەکو یەکەمین براندی بازرگانی لەعێراقدا ناساند – نەتەنها لە بازاڕی پەیوەندیيەکانى مۆبایل، بەڵکو لە هەموو کەرتەکان کە ئەمەش رەنگدانەوەی ئەو ئامادەگيیە بەهێزەی براندی بازرگانی ئاسیاسێڵە، هەروەها ئەو ناوبانگە دێرینەی هەیەتی بۆ کواڵیتی و متمانە و خزمەتگوزاری.

لەساڵی 2011، وەزارەتی گەیاندنی عێراقی، ئاسیاسێڵى وەکو باشترین ئیشپێکەری سیستمی "GSM"ى مۆبایل لە عێراقدا ناساند.

ئا: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure