نرخى دراوه‌كان: دۆلار جیگیرە و لیرە بەرزبوەوە

هەواڵ / ئابوری :: 06/02/2019‌ :: 342‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

ئه‌مڕۆ چوارشەممە 6ی شوباتی 2019 له‌کاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕه‌كانى دراودا 100 دۆلار بە 119 هەزار و 750 دینار مامەڵەی پێوەکرا.

جواد سوبحان، له‌ كۆمپانیای (شه‌به‌كه‌ نه‌قدیه‌) له‌ سلێمانی به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ له‌کاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕدا به‌راورد به‌ دوێنێ نرخی دۆلار به‌جێگیریی مایەوە و گۆڕانكارى به‌سه‌ردا نه‌هات و 100 دۆلار به‌ 119 هەزار و 750 دینار مامەڵەی پێوەکرا، لەکاتێکدا دوێنێ له‌کاتی كردنه‌وه‌ى بازاڕدا به‌ هه‌مان نرخ بوو.

به‌گشتی ئه‌مڕۆ به‌های دراوه‌كان به‌مشێوه‌یه‌یه‌:
100 دۆلار بە 119 هەزار و 750 دینار. 
100 یۆرۆ بە 136 هەزار و 500 دینار. 
100 پاوه‌ن بە 155 هەزار و 500 دینار.
100 هه‌زار تمه‌ن بە 10 هەزار و 500 دینار.
100 لیرە بە 25 هەزار دینار.

دوێنێش به‌های دراوه‌كان به‌مشێوه‌یه‌ بوو:
100 دۆلار بە 119 هەزار و 750 دینار. 
100 یۆرۆ بە 137 هەزار و 250 دینار. 
100 پاوه‌ن بە 156 هەزار دینار.
100 هه‌زار تمه‌ن بە 10 هەزار و 500 دینار.
100 لیرە بە 23 هەزار و 250 دینار .


ئا: س.م

پ: ئیحسانی مەلا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure