عەبدولمەهدی: ئەمریکا هیچ بنکەیەکی سەربازی لە عێراقدا نییە

هەواڵ / عێراق :: 05/02/2019‌ :: 211‌ جار بینراوە
عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق

دواڕۆژ

سەرۆک وەزیرانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: هیچ بنکەیەکی سەربازی ئەمریکی لە عێراقدا بوونی نییە.

عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق (ئەمڕۆ سێشەممە 5ی شوباتی 2019) لەمیانه‌ى کۆنگرەی رۆژنامەوانی هەفتانەی خۆیدا رایگه‌یاند: هیچ بنکەیەکی سەربازی ئەمریکی لە عێراقدا نییە، بەڵکو کۆمەڵێک راهێنەر هەیە و لە چوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیدا کاردەکەن.

وتیشی: "ئێمە رەتیدەکەینەوە عێراق دژی وڵاتێکی دیکە بەکاربهێرێت".

پێشتر دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاندبوو، هێزەکانیان لە عێراقدا دەهێڵنەوە بۆ چاودێریکردنی ئێران.

ترەمپ لە چاوپێکەوتنێکیدا لە بەرنامەی "Face the Nation" لەگەڵ کەناڵی سی بی ئێس رایگەیاندبوو: هەموو ئەوەی دەمەوێت ئەوەیە بتوانم چاودێری ناوچەکە بکەم، ئێمە بنکەیەکی سەربازی نایابمان هەیە لە عێراق کە پارەیەکی زۆری تێچووە، ئەوێش شوێنێکی گونجاوە بۆ چاودێریکردنی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لەوە باشترە بکشێینەوە.

ئا: ن. ر



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure