ده‌ستگیرانه‌كه‌ى خاشقچى كتێبێك بڵاوده‌كاته‌وه‌

هەواڵ / جیهان :: 05/02/2019‌ :: 231‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ده‌ستگیرانه‌ توركییه‌كه‌ى جه‌مال خاشقچى، رۆژنامه‌نووسى سعودى كتێبێك له‌باره‌ى ئه‌و رۆژنامه‌نوسه‌ و رووداوى كوشتنه‌كه‌ى بڵاوده‌كاته‌وه‌.


خه‌دیجه‌ جه‌نگیز، خانمه‌ راگه‌یاندنكار و توێژه‌رى تورك، ده‌ستگیرانى  جه‌مال خاشقچى، رۆژنامه‌نووسى سعودى كتێبێكى به‌ ناونیشانى (جه‌مال خاشقچى .. ژیان - خه‌بات - نهێنییه‌كان) بڵاوكرده‌وه‌ و تیایدا رووداوى كوشتنى خاشقچى باسده‌كات، كه‌ له‌سه‌ره‌تاى مانگى تشرینى یه‌كه‌مى رابوردوودا له‌ كونسوڵخانه‌ى وڵاته‌كه‌ى خۆى له‌ ئیسته‌نبوڵ كوژرا.

خه‌دیجه‌ له‌ تویتێكدا نووسیوێتى: ئه‌مڕۆ نوسخه‌ توركییه‌كه‌ى ده‌بینن و پاش دوو هه‌فته‌ى دیكه‌ به‌زمانى ئینگلیزییش ده‌یبینن.

دواى 18 رۆژ له‌ دیارنه‌مانى جه‌مال خاشقچى رۆژنانه‌نووسى سعودى، ریاز كوشتنى ناوبراوى له‌ناو كونسڵخانه‌ى وڵاته‌كه‌یدا له‌ ئیسته‌نبوڵ راگه‌یاند.

پ: س. م



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure