دواین نرخى دراوه‌كان به‌كاتى داخستنى بازاڕ

هەواڵ / ئابوری :: 05/02/2019‌ :: 2798‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه‌ 5ی شوباتى 2019) له‌کاتی داخستنی بازاڕه‌كانی دراوداو نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر دینار به‌جێگیریی مایه‌وه‌ و هاوكات به‌های تمه‌ن زياتر به‌رزبووه‌وه‌و لیره‌ش كه‌مێك به‌رزبووه‌وه‌.


شاخه‌وان فه‌لاح، له‌ كۆمپانیای په‌ی ماسته‌ر (PMC) له‌ سلێمانی به‌ دواڕۆژی وت: "له‌کاتی داخستنی بازاڕه‌كانی دراودا لەسلێمانی، به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر دینار به‌جێگیریی مایه‌وه‌ و گۆڕانكارى به‌سه‌ردا نه‌هات و 100 دۆلار به‌ 119.800 دینار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا، له‌كاتێكدا پێشنیوه‌ڕۆش به‌ هه‌مان نرخ بوو".

به‌گشتی ئه‌مڕۆ به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینار به‌مشێوه‌یه‌ بوو:
- به‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ 100 دۆلار بە 119.800 دینار بوو.
- به‌كاتی داخستنی بازاڕ 100 دۆلار بە 119.800 دینار بوو.

به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر تمه‌ن:
- كردنه‌وه‌ی بازاڕ: 100 دۆلار بە 1.153.000 تمه‌ن كاش.
- داخستنی بازاڕ: 100 دۆلار بە 1.130.000 تمه‌ن كاش.
- داخستنی بازاڕ: 100 دۆلار بە 1.165.000 تمه‌ن حه‌واڵه‌.

- ئەمڕۆ به‌های لیره‌ی توركی: 100 دۆلار به‌ 520 لیره‌.
- دوێنێ دووشــــــــــــــــه‌ممه‌: 100 دۆلار به‌ 522 لیره‌ بوو.


ئا: س. م



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure