لەناو گۆڕاندا تەكەتول نییە، بەڵام دەستەگەری هەیە

هەواڵ / کوردستان :: 05/02/2019‌ :: 207‌ جار بینراوە

تاگ :: میدیا

دواڕۆژ
دیارترین مانشێتی ئەمڕٶی بەشێک لە ڕۆژنامە کوردییەکان.

كوردستانی نوێ‌: 

- قوباد تاڵەبانی: هەماهەنگیی زیاتر لە نێوان هەرێم و بەغدا و چارەسەركردنی كێشەكان لەسەر بنەمای دەستوور
- هەولێر، رێوڕەسمی پێشوازیی لە تەرمی میر تەحسین بەگ میری ئێزدییان
- ئەوروپییەكان ترسیان لە جەنگی ساردی نێوان روسیا و ئەمریكایە
 * ترەمپ و پوتین لە رێككەوتننامەی موشەكی ئەتۆمی كشانەوە
- پاپای ڤاتیكان سەردانی ئیماراتی كرد
- سەلەفییەكان لە ئەڵمانیا زۆرتر بوون
- بەحرەین .. سەركردەی ئۆپۆزسیۆن بە زیندانی هەتاهەتایی حوكم دەدات
 * بە سیخوڕیكردن بۆ قەتەر تۆمەتبار كراوە
- ئایا روسیا توركیای بێ‌ هیوا كردووە؟
- پێشانگایەكی دۆكیۆمێنتاری سەبارەت بە مێژووی شۆڕشی درێژخایەنی (ی. ن. ك)
- هەڵەبجە، پێشانگەیەكی پۆستەر دەكرێتەوە

خەبات:
- ئەمڕۆ لە شێخان تەرمی میر تەحسین بەگ بە خاك دەسپێردرێت
- فازڵ میرانی: لیژنەكانی پێكهێنانی حكومەت كاری باشیان كردووە
- ئەمڕۆ هەردوو مەكتەبی سیاسیی پارتی و یەكێتی كۆدەبنەوە
- رەجەب تەیب ئەردۆغان سەردانی بەغدا و هەولێر دەكات
- رۆژانە چەندین خێزانی موسڵ ئاوارەی هەرێمی كوردستان دەبنەوە
 * بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزاری و تێكچوونی دۆخی ئەمنییەوە
- دەیان كەناڵی تەلەفزیۆنی لە هەرێمی كوردستان دادەخرێن

زەمەن:
- پارتی بۆ گۆڕان: بە نەهجی ئۆپۆزسیۆن كارنامەی حكومەت دادەنێین
- لە هەولێر نەخۆشییەكی مەترسیدار چوار كەسی كوشت
- هاوپەیمانی دوو كەناڵ دەكاتەوە
- بیست ساڵە هێندەی ئەمساڵ نەباریوە
- ئاسۆ رەحیم: پاساو نەماوە بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی ناوخۆیی گۆڕان
 * لەناو گۆڕاندا تەكەتول نییە، بەڵام دەستەگەری هەیە
- ئیلهام ئەحمەد، دوای دیداری دۆناڵد ترەمپ بۆ (زەمەن) دەدوێت: ترەمپ نایەوێت هەموو هێزەكانیان بكشێننەوە و دڵنیابووینەوە ئەمریكا كورد دەپارێزێت
- قاچاخی ماددەی هۆشبەر لەناو مریشكەوە بۆ چاندنی رووەك

هەولێر:
- ئەمڕۆ پارتی و یەكێتی كۆدەبنەوە
 * فازڵ میرانی: هیوادارین پێكهێنانی كابینەی نوێ‌ نەگاتە نەورۆز
- حكومەتی هەرێمی كوردستان دامەزراندنی كەسانی بیانی لە دامودەزگاكانی قەدەغە كرد
- پار زیاتر لە پێنج هەزار كەس لە هەرێمی كوردستان تووشی نەخۆشی شێرپەنجە بوون
- 1181 كەس ب یاسا لێبورینا گشتی ل كۆردستانێ‌ هاتنە ئازادكرن
- چوارەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی سینەمایی دژ بە تیرۆر كۆتایی هات

باس:
- ئەمڕۆ هەردوو مەكتەبی سیاسیی پارتی و یەكێتی كۆدەبنەوە
 * بۆ تاوتوێكردنی دۆسێكانی نێوانیان و رێككەوتنێكی نوێ‌
- بەهۆی مەترسییەكانی داعشەوە 200 خێزانی كورد لە سنووری قەرەتەپە ئاوارە دەبن
- بەهار عەبدولڕەحمان، ئەندامی سەركردایەتیی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان: یەكگرتوو هیچ رێككەوتنێكی لەگەڵ نەوەی نوێ‌ و شاسوار عەبدولواحیددا نییە
- لێشاوی عەرەبی هاوردە بۆ كەركوك بەردەوامە
- پتر لە 3 ملیۆن و 618 هەزار هاووڵاتیی سووری ئاوارەی توركیا بوون
- 1400 كچ و ژنی رزگاربوو لەدەست داعش، چارەسەریان بۆ كراوە
- 6 ساڵە بڕیاری دروستكردنی رێگا و تونێلی هەیبەت سوڵتان دراوە و جێبەجێ‌ نەكراوە














created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure