رسواییەكی نوێی كۆشكی سپی

هەواڵ / جیهان :: 05/02/2019‌ :: 204‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
بڵاوكردەوەی چالاكییەكانی سەرۆك دۆناڵد ترامپ و ئاماژەكردن بەوەی كە خشتەی رۆژانەی كاری سەرۆك كاتی ئازادی زۆری تێدایە، بووەتە مایەی توڕەبوونی كۆشكی سپی.
 

بەپێی خشتەی كاری رۆژانەی سەرۆك ترامپ ئەو هەموو رۆژێك دەوروبەری كاتژمێر 11ی پێش نیوەڕۆ چالاكییەكانی دەستپێدەكات و كاتێكی زۆر بەسەردەبات بە تەماشاكردنی تەلەفزیۆن و رۆژنامەكان و تویتكردنەوە. راپۆرتەكە كە ماوەی 3 مانگ ژیانی رۆژانەی ترامپ تاوتوێ كردووە، دەڵێت: "60%ی كاتی ترامپ كاتێكی ناڕێكخراوە واتە كاتێكی ئازادە بۆ تەلەفونكردن و خوێندنەوەی رۆژنامەكان و تەماشاكردنی تەلەفزیۆن و تویتكردن". 

كۆشكی سپی نكوڵی ناكات لە وردەكارییەكی ئەو خشتەیە كە دزەی پێكراوەو خشتەی سەرۆكی گەورەترین دەوڵەتی جیهانە، بەڵام دەڵێت زوڵمێكی زۆرە كە بگوترێت سەرۆك ئەو هەموو ماوە ئازادەی هەیە. 

سكرتێری تایبەتی ترامپ دەڵێت: "دزەپێكردنی خشتەی كاری رۆژانەی سەرۆك سودوەرگرتنی خراپە لە متمانە و راستییەكەش بەوجۆرە نییە، چونكە خشتەكە ئەو كۆبوونەوە و پەیوەندییە تەلەفونییانە ناگرێتەوە كە رۆژانە سەرۆك ئەنجامیان دەدات و نایەوێت دەزگاكانی راگەیاندن پێی بزانن".



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure