له‌به‌رده‌م ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا خۆپیشاندان به‌ڕێوه‌چوو

هەواڵ / عێراق :: 05/02/2019‌ :: 192‌ جار بینراوە
وێنە: ئەرشیف

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ
بۆ ناردنه‌ ده‌ره‌وه‌یان بۆ خوێندن، ده‌یان ده‌رچووی زانكۆكانی عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ له‌به‌رده‌م ده‌روازه‌یه‌كی ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا خۆپیشاندانێكیان ئه‌نجامدا.

مسته‌فا خالد ئه‌ندامی لیژنه‌ی هه‌ماهه‌نگی ده‌رچووانی زانكۆكان له‌ناو خۆپیشاندانه‌كه‌وه‌ بۆ دواڕۆژ وتی: "ئامانج له‌ خۆپیشاندانه‌كه‌ له‌پێناو ده‌ستخستنی ره‌زامه‌ندی لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌ له‌ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی فیدراڵ، بۆ ناردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی قوتابیان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌مه‌ستی خوێندن".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: ده‌ستپێشخه‌ری ناردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی قوتابیان له‌ ساڵی 2014ه‌وه‌ راگیراوه‌، به‌ بیانووی هاتنه‌ناوه‌ی داعش و شه‌ڕی داعش له‌ هه‌ندێك پارێزگا و ناوچه‌ی عێراق.

ئه‌و خۆپیشانده‌ره‌ی به‌رده‌م ناوچه‌ی سه‌وز وتیشی: "فه‌رمانی كارگێڕی ناردنه ‌ده‌ره‌وه‌یان لە ساڵی 2012 و 2013 ه‌وه‌ ده‌ركراوه‌، تا ئێستا ده‌یان قوتابی ئه‌و فه‌رمانه‌یان هه‌یه‌، به‌ڵام هێشتا هیچ چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌و كێشه‌یه‌ نه‌دۆزراوەته‌وه‌".

پێداچوونەوە: ئارام غەفور



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure