رەنگی تازەی هەردوو مۆبایلی هۆنەر10 لایت و 8 ئێكس بۆ نەوەی هەزارە بە رەنگی تازەوە

هەواڵ / زانست :: 05/02/2019‌ :: 224‌ جار بینراوە

تاگ :: زانست

دواڕۆژ 
هۆنەر ماركەی ئەلیكترۆنی پێشەنگ بۆ مۆبایل لە گروپی هواوی، ئامێری هۆنەر 10 لایتی وەشاند كە تازەترین بەرهەمی ماركەی بازرگانی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە و دیزاینێكی جوانی بێ لێواری و رەنگی سەرنجڕاكێشی هەیە.


ئەمە تازەترین بەرهەمی هۆنەرە لە بواری ئابوریدا و پێشوازییەكی بێ وێنەی لێكرا لە نەوەی هەزارەی نوێدا كە تایبەتمەندیەكانی ئەم ئامێرەیان بەدڵ بوو بەتایبەتی تواناكانی وێنەگرتنی سێلفی. چەندین تایبەتمەندیی لە هۆنەر10 لایت-دا هەیە وەك مۆبایلێكی جوان و باش بە تایبەتی بۆ ئەوانەی كە بڕە پارەیەكی كەم بۆ ئەم مەبەستە تەرخان دەكەن .

پەیكەری سەرنجڕاكێش

وێنەی 1 


گومان لەوەدانیە كە هۆنەر10 لایت سەرنجڕاكێشە، دوو رەنگی هەیە بۆ دیزاینی ئاسایی: رەش و شینی یاقوتی، دوو رەنگیشی هەیە بۆ دیزاینی بریقەدار: شینی ئاسمانی كە لە شینی كراوەوە لە ژێرەوە دەگۆڕێت بۆ زیوین لە سەرەوە، سوور كە لە پەمەییەوە دەبێتە سوور بەشێوەیەكی جوان .

پادشای سێلفی 
شاشەی هۆنەر10 لایت پێوەرەكەی 6.21 ئینجە بە كوالیتی1080 پیكسڵ ، كامێرای پێشەوە بە كوالیتی 24 میگاپیكسڵە بە زوومیf/2.0، كامێراكە  8 سیناریۆ دەناسێتەوە بۆ وێنەی سێلفی و مامەڵەی لەگەڵ دەكات بە پێی سیناریۆكان كە چەندین تایبەتمەندی بۆ زیاد دەكات وەك چاككردنەوەی رەنگەكان و نەرمیی پێست. هەروەها چەندین جۆری رووناكی پێشكەش دەكات كە وەك رووناكی ستۆدیۆ بەدیاردەكەوێت. هۆنەر10 لایت كوالیتیەكی بەرز پێشكەش دەكات بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ وێنەكانی پۆرترێت كە وای لێدەكات نمونەیی بێت بۆ وێنەگرتنی بێگەرد و زۆر جوان .

شاشەی نایاب 
وێنەی 2


روونیی شاشە وەك خۆی مایەوە هەروەك مۆبایلی هۆنەر 8 ئێكس، بەڵام دیزاینی دڵۆپی شەونم واتا سوودوەرگرتنی زیاتر لە پێوەری 19.5:9. مۆبایلێكی گەورە و جوانە كە سوود لە شاشە گەورەكەی وەردەگیرێت بۆ سەیركردنی فیلم و یاریكردن .
هۆنەر10 لایت تایبەتمەندیی هۆنەر10ی وەرگرتووە، باشترین تەكنەلۆژیای سەردەم پێشكەش دەكات، پێوەری تازە بۆ مۆبایل دادەنێت لەگەل دیزاینی دڵۆپی شەونم كە پێوەرەكەی 6.21 ئینجە. لەگەڵ پەیكەرێك بەرەنگی پلەدار و كامێرای پێشەوە بە كوالیتی 24 میگاپیكسڵ بە تەكنەلۆژیای زیرەكی دەستكرد و كامێرای دواوە بە كوالیتی 13+2 میگاپیكسڵ .

هۆنەر 8 ئێكس
وێنەی 3


هۆنەر، مۆبایلە تازەكەی هۆنەر 8 ئێكس بە رەنگی شینی پلەدار لە بازاڕەكانی عێراق دابین دەكات ، تازەترین بەرهەمی X كە بە هێزی باشی ناسراوە و بریتین لە5X  و 6X  و X 7. پەیكەرەكەی شووشەیە لەجۆری ئۆروارا بە پێوەری 2.5D كە دیمەنێكی جوانی پێدەبەخشێت لەگەڵ تەكنەلۆژیایەكی پێشكەوتوو هاوكات لەگەڵ نرخێكی سەرنجڕاكێش، لەگەڵ وەشاندنی هۆنەر 8 ئێكس لە مانگی ئەیلولی رابردوو تا ئێستا 6 ملیۆن دانەی لێفرۆشراوە، بەشێوەیەكی گشتی زنجیرەی ئێكس50 ملیۆن دانەی لەسەرتاسەری جیهان لێفرۆشراوە .
ئەو سەركەوتنە بێ وێنەیەی كە تازەترین بەرهەمی مۆبایلی هۆنەر بەدەستیهێناوە و بڵاوبوونەوەی خێرای ماركەی بازرگانی لە شەونخوونی كۆمانیا هاتووە لە دابینكردنی داهێنان و دیزاینی تازە، بەدەستهێنانی چەندین خەڵات لەسەتاسەری جیهان گەواهی ئەم سەركەوتنەیە.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure