میسر بۆ ماوه‌ى ساڵێك كڕینى نه‌وتى عێراق درێژده‌كاته‌وه‌

هەواڵ / ئابوری :: 05/02/2019‌ :: 116‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
وه‌زیرى نه‌وتى میسر ئاشكرايكرد، وڵاته‌كه‌ى به‌نیازه‌ بۆ ماوه‌ى ساڵێك ، كڕینى نه‌وتى عێراق درێژبكاته‌وه‌. 


تارق ئه‌لمولا، وه‌زیرى نه‌وتى میسر ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه‌ 5 ى شوبات) به‌ میدیاكانى میسرى راگه‌یاندوه‌: به‌نیازیان بۆ ماوه‌ى ساڵێكى دیكه‌، كڕینى نه‌وتى عێراق درێژبكه‌نه‌وه‌، به‌هه‌مان بڕى پێشوو.

میسر له‌ ماوه‌ى ساڵى 2018 دا 12 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتى خاوى له عێراق كڕیوه‌و هاورده‌كردوه‌.

ئا: س.م 

پێداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure