گەنجێك 10 هەزار و 900 دۆلار بۆ خاوەنەكەی دەگێڕێتەوە

هەواڵ / کوردستان :: 05/02/2019‌ :: 728‌ جار بینراوە
ئەو گەنجەی پارەکەی دۆزیوەتەوە

تاگ :: كوردستانى

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال
بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری كۆمەڵایەتی سلێمانی رێزلێنیانیان بەخشییە گەنجێك كە بڕی 10 هەزار و 900 دۆلاری دۆزیوەتەوە و بۆ خاوەنەكەی گەڕاندووەتەوە.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری كۆمەڵایەتی سلێمانی مەراسیمێكی رێزلێنان بۆ ئەو گەنجەی پارێزگای هەڵەبجە رێكخرا و لەلایەن مامۆستا جەمال عەبدول، كەسایەتی شاری سلێمانی خەڵاتەكەی پێبەخشرا.

محەمەد غالیب گەنجێكی تەمەن 18 ساڵە و دانیشتووی پارێزگای هەڵەبجەی شەهیدە و لە غەسلی ئۆتۆمبێل کار دەكات، سەبارەت بەوردەكاری دۆزینەوەی پارەكە بەدواڕۆژی راگەیاند: رۆژی چوارشەممەی رابردوو لەكاتی گەڕانەوەی لە کارەکەی لەناوچەی زەمەقی، جزدانێكی دۆزیوەتەوە كە ژمارە و ساڵانەی ئوتومبیل و ژمارەی تەلەفۆن و بڕی 10 هەزار و 900 دۆلاریشی تێدا بووە.

ناوبراو روونیكردەوە: دواتر لەڕێگەی تەلەفۆنەوە ئەو كەسەی دۆزیوەتەوە كە هەر خەڵكی پارێزگای هەڵەبجەیە و دەستخۆشی لێكردووە.

عومەر گوڵپی، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری كۆمەڵایەتی سلێمانی بەدواڕۆژی راگەیاند، دەیانەوێت بەكۆمەڵگە بڵێن ئەو بەهایانە زۆر گەورەن و نەوەكان لەسەر ئەو بەها بەرزانە پەروەردە بكەن، لەسەر دەسپاكی و دڵسۆزی.

پ: ک.س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure