دواین نرخى دراوه‌كان به‌كاتى داخستنى بازاڕ

هەواڵ / ئابوری :: 04/02/2019‌ :: 1800‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه‌ 4ی شوباتى 2019) له‌کاتی داخستنی بازاڕه‌كانی دراودا نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر دینار كه‌مێك دابه‌زى و هاوكات به‌های تمه‌ن به‌رزبوه‌وه‌ و لیره‌ش  دابه‌زى.

شاخه‌وان فه‌لاح، له‌ كۆمپانیای په‌ی ماسته‌ر (PMC) له‌ سلێمانی به‌ دواڕۆژی وت: "له‌کاتی داخستنی بازاڕه‌كانی دراودا لەسلێمانی، به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر دینار كه‌مێك دابه‌زى و 100 دۆلار به‌ 119.775 دینار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا، له‌كاتێكدا پێشنیوه‌ڕۆ 100 دۆلار به‌ 119.875 دیناربوو".

به‌گشتی ئه‌مڕۆ به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینار به‌مشێوه‌یه‌ بوو:
- به‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ 100 دۆلار بە 119.875 دینار بوو.
- به‌كاتی داخستنی بازاڕ 100 دۆلار بە 119.775 دینار بوو.

به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر تمه‌ن:
- كردنه‌وه‌ی بازاڕ: 100 دۆلار بە 1.118.000 تمه‌ن كاش.
- داخستنی بازاڕ: 100 دۆلار بە 1.113.000 تمه‌ن كاش.
- داخستنی بازاڕ: 100 دۆلار بە 1.165.000 تمه‌ن حه‌واڵه‌.

- ئەمڕۆ به‌های لیره‌ی توركی: 100 دۆلار به‌ 522 لیره‌.
- دوێنێ یه‌كشــــــــــــــــه‌ممه‌: 100 دۆلار به‌ 520 لیره‌ بوو.


ئا: س. م



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure