بۆچی باڵنده‌كان له‌ زستاندا ره‌ق نابنه‌وه‌؟

هەواڵ / زانست :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 416‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

له‌گه‌ڵ هاتنی شه‌پۆلی سه‌رمادا كه‌ پله‌ی گه‌رما ده‌گاته‌ ژێر سفر و ده‌بێته‌ سه‌هۆڵبه‌ندان، ده‌بینیت هه‌ندێك باڵنده‌ ره‌ق نابنه‌وه‌ و به‌ ئاسانی دێن و ده‌چن. پێده‌چێت ئه‌م باڵندانه‌ توانایه‌كی باشی به‌رگه‌گرتن به‌رامبه‌ر سه‌رمایان هه‌بێت.

یه‌كێك له‌ هۆكاره‌كان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ په‌ڕی باڵنده‌ به‌ربه‌ستێكی به‌هێزه‌ له‌ به‌رامبه‌ر سه‌رمادا. هه‌روه‌ها ئه‌و چه‌ورییه‌ی له‌سه‌ر په‌ڕی باڵنده‌ هه‌یه‌ واده‌كات ئاو نه‌گاته‌ سه‌ر پێستی باڵنده‌كه‌ و ته‌ڕی بكات و سه‌رمای پێ بگه‌یه‌نێت. 

له‌ژێر ئه‌و په‌ڕانه‌دا، باڵنده‌كه‌ چینێك چه‌وریی له‌ژێر پێستیدا كۆده‌كاته‌وه‌ كه‌ وه‌ك به‌ربه‌ست بۆ سه‌رما و وه‌ك سه‌رچاوه‌ی وزه‌ سودیان لێ وه‌رده‌گرێت. 

جگه‌ له‌وه‌ش، باڵنده‌كان خوێن گه‌رمن و هه‌ندێك جۆریان ده‌توانن له‌ شه‌واندا پله‌ی گه‌رمیی له‌شیان داببه‌زێنن بۆ ئه‌وه‌ی وزه‌یه‌كی كه‌متریان پێویست ببێت. هه‌روه‌ها باڵنده‌كان توانای گرژكردن و خاوكردنه‌وه‌ی ماسولكه‌كانیان هه‌یه‌ كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ له‌شیان گه‌رم ده‌بێت.

قاچی مراوی بۆ نمونه‌، خوێنبه‌ر و خوێنهێنه‌ره‌كانی له‌ ته‌نیشت یه‌كتره‌وه‌ن ئه‌مه‌ش واده‌كات ئه‌و خوێنه‌ گه‌رمه‌ی له‌ دڵی باڵنده‌كه‌وه‌ دێت ئه‌و خوێنه‌ گه‌رم بكاته‌وه‌ كه‌ له‌ قاچی باڵنده‌كه‌وه‌ به‌ره‌و دڵ ده‌گوێزرێته‌وه‌. هه‌روه‌ها باڵنده‌كان ده‌توانن جوڵه‌ی خوێن بۆ په‌له‌كانیان كه‌م بكه‌نه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی خوێنیان سارد نه‌بێته‌وه‌ و له‌شیان به‌رده‌وام به‌ گه‌رمی بمێنێته‌وه‌.

هه‌روه‌ها باڵنده‌كان چه‌ند رێگه‌یه‌كی تر بۆ به‌ گه‌رمی مانه‌وه‌ ده‌گرنه‌ به‌ر له‌وانه‌ش نزیكی له‌ یه‌كتری و خۆ حه‌شاردان له‌ ناو كه‌لێنی دار و هێلانه‌ و ماڵه‌كان. هه‌روه‌ها به‌ پۆل كۆده‌بنه‌وه‌ و گه‌رمی به‌ یه‌كتری ده‌به‌خشن.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure