نرخی کرێی مۆلیدە ئەهلییەکان له‌ پارێزگایه‌كى دیكه‌ دیاریکرا

هەواڵ / ئابوری :: 04/02/2019‌ :: 1558‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عەلی حەمەسەعید

قایمقامیەتی ناوەندی پارێزگای هەڵەبجە کرێی کارپێکردنی موه‌لیدە ئەهلییەکانی بۆ مانگی یەک دیاریکرد، کە نرخى هه‌ر ئەمپێرێک له‌ نێوان 7.500 دینار بۆ 10.000 دینارە، هاوکات گۆڕانکاریش لە شێوازی کارپێکردنی مۆلیدەکان ئەنجام دەدرێت.

نوخشە ناسیح، قایمقامی ناوەندی پارێزگای هەڵەبجە (ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 4ى شوباتى 2019) بە دواڕۆژی راگەیاند: به‌پێى کۆنوسی لیژنەی سه‌رپه‌رشتیار کارپێکردن، به‌رنامه‌ى كاركردنى مۆلیدەکانی ناو شاری هەڵەبجە بۆ مانگی شوبات بەیانیان لە کاتژمێر (7:00 بۆ 9:00 )ى به‌یاى ده‌بێت، هاوکات نیوەڕوانیش لەکاتژمێر (11:00 بۆ 1:00ى پاشنیوه‌ڕۆ) ده‌بێت.
 
ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ مانگی یەک هەر ئەمپێرێک له‌ نێوان 7.500 هه‌زار دینار بۆ 10.000 دینار ده‌بێت، ئه‌وه‌ش به‌هۆى جیاوازى كاتژمێره‌كانى كاركردنى موه‌لیده‌كانه‌، كه‌ بەشیوەیەکی گشتی مانگی یەک لە نێوان ٢١٠ کاتژمێر بۆ ٢٦٤ کاتژمێر كاریانكردوه‌، به‌وه‌ش نرخى ئه‌مپێر لەگەڕەکێك بۆ گەڕەکێکی دیكه‌ جیاواز ده‌بێت.

نوخشه‌ ناسح وتیشى: بەرنامەی کارپێکردنی موه‌لیدەکان ئەو گەڕەکانە ناگرێتەوە کە سیستەمی جۆزەی ١٦ ئەمپێریان هەیە، هاوکات سەر لە ئێواران لە كاتژمێر (4:00ى عه‌سر بۆ 1ى شه‌و) کارەبای نیشتیمانی نەبوو ئه‌وان كارده‌كه‌ن.

پ: س.م



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure