له‌ باشوورى كه‌ركوك چه‌ند گروپێكى چه‌كدار خه‌ریكى راووڕووتن

هەواڵ / کوردستان :: 04/02/2019‌ :: 251‌ جار بینراوە

تاگ :: میدیا

دواڕۆژ

ناونیشان و مانشێتى ژماره‌ى (ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 4ى شوباتى 2019)ى رۆژنامه‌ كوردییه‌كان.

كوردستانى نوێ: 
- سێشه‌ممه‌ یه‌كێتى و پارتى كۆده‌بنه‌وه‌
 * پێكهێنانى حكومه‌تى نوێ تاوتوێ ده‌كرێت
- قوباد تاڵه‌بانى له‌ به‌غدا به‌شداریى دیدارى سه‌ركرده‌كان ده‌كات
- كه‌ركوك، دیبه‌یتێك له‌سه‌ر رۆڵى میدیا
- سه‌رۆكایه‌تى كۆمار چه‌ندین پڕۆژه‌یاساى گرنگ پێشكه‌ش ده‌كات

خه‌بات:
- بڕیاره‌ سبه‌ى میرى ئێزدییان له‌ كوردستان و جیهان له‌ كۆشكى میر له‌ سه‌نته‌رى قه‌زاى شێخان به‌ خاك بسپێردرێت
- نابێ چیتر هاووڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان ببنه‌ قوربانیى ململانێى وڵاتان
- له‌ باشوورى كه‌ركوك چه‌ند گروپێكى چه‌كدار خه‌ریكى راووڕووتن
- له‌ ده‌ربه‌ندیخان به‌هۆى رووداوێكى هاتووچۆ 10 كه‌س بوونه‌ قوربانى
- فێستیڤاڵى سه‌ر به‌فر له‌ چۆمان به‌ڕێوه‌چوو
- به‌هۆى نه‌بوونى كرێكار خه‌ریكه‌ نه‌مامگه‌ى دارستانى هه‌ولێر له‌ناوده‌چێت
 * ساڵانه‌ 30 جۆر نه‌مامى به‌رهه‌م هێناوه‌
- ڤه‌نزوێلا .. بڕیارى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى ده‌ركرا

رووداو:
- یه‌كێتى داواى كاراكردنه‌وه‌ى رێككه‌وتننامه‌ى ده‌باشان ده‌كات
- پارتى و یه‌كێتى مه‌رج و داواكارییه‌كانیان كه‌مده‌كه‌نه‌وه‌
- بازرگانان له‌ یه‌كخستنى پێناسى گومرگى هه‌ولێر و به‌غدا نیگه‌رانن
- باندێك دوو كه‌س ده‌كوژن و به‌ پاسپۆرتى ساخته‌ ده‌چنه‌ ده‌ره‌وه‌
- ئیشى تاكسى له‌ سه‌رجه‌م مووچه‌خۆران قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێ
- په‌خشى 20 كه‌ناڵى ئاسمانى و لۆكاڵى راده‌گیرێ
- 12 كه‌س داواى مۆڵه‌تى كردنه‌وه‌ى یانه‌ى شه‌وانه‌ ده‌كه‌ن
- راوێژكارى دیجیتاڵیى حكومه‌ت له‌ ئه‌ڵمانیا كچه‌ كوردێكه‌
 * به‌ خانمى كۆد ناسراوه‌



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure