به‌سڕه‌ جارێكى تر هه‌وڵی به‌هه‌رێمكردن ده‌دات

هەواڵ / عێراق :: 04/02/2019‌ :: 159‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ

سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای به‌سڕه‌ رایده‌گه‌یه‌نێت: هه‌نگاوه‌كانى به‌ هه‌رێمكردنی شاری به‌سڕه‌ ده‌ستیان پێكردووه‌ته‌وه‌.

ئه‌حمه‌د عه‌بدولحسێن، سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای به‌سڕه‌ (دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌ 4ى شوباتى 2019) له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نوسیدا وتی: "جێبه‌جێكردنى داواكارییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌ بودجه‌ی 2019 وایكرد هاوڵاتیان و به‌رپرسانى حكومی به‌سڕه‌، دووباره‌ پرسی به‌هه‌رێمكردنی شاری به‌سڕه‌ بوروژێننه‌وه‌".

وتیشى: "دوو له‌سه‌ر سێى ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نى پارێزگا، ره‌زامه‌ندی خۆیان ده‌ربڕیووه‌، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ڕه‌سمی داواكاریه‌كانمان بگه‌یەندرێته‌ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، تاوه‌كو كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان ئاماده‌كاری بۆ راپرسی جه‌ماوه‌ری بكات، تاوه‌كو به‌سڕه‌ بكرێته‌ هه‌رێمێكی سه‌ربه‌خۆ".

وه‌: ئاكۆ زه‌نگه‌نه‌
پێداچوونه‌وه‌: هـ. ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure