عێراق نه‌وتى كه‌ركوك به‌ 16 دۆلار كه‌متر به‌ ئوردون ده‌فرۆشێت

هەواڵ / ئابوری :: 04/02/2019‌ :: 201‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

وه‌زیرى نه‌وتى عێراق ئاشكرایده‌كات: نه‌وتى كه‌ركوك به‌ 16 دۆلار كه‌متر له‌ نرخى نه‌وتى خاوى پێوانه‌ى (برێنت) به‌ ئوردون ده‌فرۆشن.
 
به‌پێى به‌یاننامه‌یه‌كى وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق، سامر ئه‌لغه‌زبان، وه‌زیرى نه‌وت رایگه‌یاندوه‌ كه‌ "ئه‌و كاره‌ شتێكى شاراوه‌ نیه‌ پێشتریش عێراق نه‌وتى خاوى كه‌ركوك و به‌سره‌ى به‌ ئوردون فرۆشتووه‌، به‌وپێیه‌ى عێراق هه‌نارده‌كارى نه‌وت و ئوردونیش به‌كاربه‌رى نه‌وته‌".

رونیشیكرده‌وه‌: ساڵى 2006 لێكتێگه‌یشتن له‌ نێوان به‌غدا و عه‌ممان واژۆكرا، كه‌ نه‌وتى خاوى كه‌ركوك به‌ ته‌نكه‌ر به‌ ئوردون به‌ 18 دۆلار كه‌متر له‌ نرخى برێنت بفرۆشێت و خه‌رجى گواستنه‌وه‌ى له‌ نێوان كه‌ركوك و زه‌رقا له‌سه‌ر ئوردون بێت.

سه‌باره‌ت به‌ رێككه‌وتنه‌ نوێیه‌كه‌ى نێوان عێراق و ئوردون، كه‌ رۆژى 2 ى شوباتى 2019 واژۆكرا غه‌زبان ده‌ڵێت: رێككه‌وتنه‌كه‌ كۆپى رێككه‌وتنه‌كه‌ى پێشووه‌، جگه‌ له‌ گۆڕانكاریكردن له‌ نرخه‌كه‌ى كه‌ دوو دۆلار زیادكراوه‌، كه‌ له‌ 18 دۆلاره‌وه‌ كراوه‌ به‌ 16 دۆلار كه‌متر له‌ نرخى برێنت".

وه‌زیرى نه‌وتى عێراق ئاماژه‌ى ئه‌وه‌شى خستووته‌ڕوو: ئه‌گه‌ر نرخى نه‌وتى بڕێنت له‌ بازاڕه‌كاندا به‌ 66 دۆلار بێت، عێراق نه‌وتى كه‌ركوك به‌ ئوردون به‌ 50 دۆلار ده‌فرۆشێت، واته‌ نرخه‌كه‌ى 16 یان 18 دۆلار نیه‌ وه‌ك هه‌ندێك باسى ده‌كه‌ن و پاڵاوگه‌ى زه‌رقاش تێچووى گواستنه‌وه‌ى نه‌وته‌كه‌ له‌ بێجى بۆ شارى زه‌رقا ئوردون ده‌دات.

ئا: س. م 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure