عێراق 300 ملیۆن دۆلار قه‌رز به‌ كوه‌یت ده‌داته‌وه‌

هەواڵ / ئابوری :: 04/02/2019‌ :: 200‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

رۆژنامه‌یه‌كی كوه‌یتی ئاشكرایكرد، له‌چوارچێوه‌ی بژاردنی قه‌رزه‌كانی ده‌وڵه‌تی كوه‌یتدا، عێراق 300 ملیۆن دۆلاری به‌ كوه‌یت داوه‌ته‌وه‌.

رۆژنامه‌ی (الرأی) ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ بڵاویكرده‌وه‌: به‌مدواییانه‌ عێراق 300 ملیۆن دۆلاری داوه‌ته‌وە بە كوه‌یت، وه‌ك یه‌كێك لە گوژمەكانی بژاردنی ئه‌و زیانانه‌ی له‌ ئه‌نجامی شه‌ڕی كه‌نداو‌ به‌ر هاوڵاتیان و كۆمپانیا و حكومه‌ت و رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی كوه‌یت كه‌وتووه‌".

ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات: "لیژنەی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانی تایبه‌ت به‌ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانه‌كانی كوه‌یت له‌ ئه‌نجامی داگیركردنی له‌لایه‌ن عێراقه‌وه‌، عێراقی پابه‌ندكرد به‌ دانەوەی بڕی 4.6 ملیار دۆلاری كاش، به‌ڵام دانه‌وه‌ی ئه‌و قه‌رزانه‌ له‌ساڵی 2014ەوه‌ به‌هۆی بارو‌دۆخی ئه‌منی و كێشه‌ی بودجه‌ی حكومه‌تی عێراق وه‌ستان، بەڵام له‌سه‌ره‌تای ساڵی 2018ه‌وه‌ ده‌ستكراوه‌ به‌ دانه‌وه‌ی ئه‌و قه‌رزانه‌ به‌ڕێژه‌ی 0،5%ی داهاتی نه‌وتی عێراق، ساڵانه‌ش نزیكه‌ی 300 ملیۆن دۆلار بۆ هه‌ر سێ مانگ جارێك زیاد ده‌كات تا كۆتایی ساڵی 2021".

پێداچوونەوە: ئارام غەفور 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure