سوپای پاسداران هەڕەشە لە ئەوروپا دەكات

هەواڵ / جیهان :: 04/02/2019‌ :: 509‌ جار بینراوە
حسێن سەلامی، جێگری فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران

دواڕۆژ، ئازوو محەمەد

به‌رپرسێكى سوپای پاسداران رایده‌گه‌یه‌نێت: ئەگەر ئەوروپا و ئیسرائیل پیلانی داماڵینی موشەكی ئێران پەیڕەوبكەن، ناچاردەبین هەنگاوێکی ستراتیژی بۆ بەره‌نگاربوونەوە و لەناوبردنیان بنێین.


حسێن سەلامی، جێگری فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران لە دیمانەیەكیدا لەگەڵ تەلەفزیۆنی ئێران رایگه‌یاند: داوادەكەین وڵاتانی ئەوروپا دەست لە كاروباری ئێمە وەرنەدەن، بە پێچەوانەشەوە ئەو بابەتە ناچارمان دەكات گۆڕانكاری لە رەوتی سیاسی، ستراتیژی و بەرگریكارانەمان بكەین.

سەلامی وتیشی: "ئەگەر سەهیونیستەكانیش بیانەوێت تەنات بە هەڵەش لە ناوچەكەدا ئاگری جەنگ و تێهەڵچوون هەڵگرسێنن، دەبێت دڵنیابن ئەو جەنگە دەبێتە هۆكاری سڕینەوەیان لە سەر نەخشە".

داڕشتنەوە: ئارام غەفور 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure