توركیا لەعێراق 5 ملیار دۆلار وەبەرهێنان دەكات

هەواڵ / ئابوری :: 04/02/2019‌ :: 305‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئازوو محەمەد
وەزیری دەرەوەی توركیا رایدەگەنێت: توركیا بۆ ئاوەدانكردنەوەی عێراق، پێنج ملیار دۆلار وەبەرهێنان دەكات. 

بەگوێرەی راپۆرتی سایتی ئێرانی تابناك، مەولود چاوش ئۆغلۆ، وەزیری دەرەوەی توركیا رایگەیاندووە: توركیا بەمەبەستی ئاوەدانكردنەوەی عێراق، وەبەرهێنانێكی پێنج ملیار دۆلاریی لەو وڵاتە ئەنجامدەدات.

 

چاوش ئۆغلۆ وتیشی: "ئەو بڕە پارەیە بەشێوەی قەرز دەدرێتە بازرگانانی تورك و ئەوانیش بۆ وەبەرهێنان لە عێراق دەیخەنە كارەوە".

 

وەزیری دەرەوەی توركیا دەشڵێت: "بڕیارە لە دوای هەڵبژاردنی شارەوانییەكانی توركیا  لە (19ی ئازاری 2019دا) رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا، سەردانی بەغدا بكات".  


میدیاكانی توركیا نووسیویانە، چاوەڕێدەكرێت وەزیری دەرەوەی توركیا سەردانی هەرێمی كوردستان بكات و دیدار و كۆبوونەوەی هەبێت.

پێداچوونەوە: ئارام غەفور 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure