بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لەباڵەخانەیەکدا چوار کەس گیانیان لەدەستدا

هەواڵ / جیهان :: 04/02/2019‌ :: 363‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
ئەمڕۆ 4ی شوباتی 2019 ئاگر لە باڵەخانەیەکی نیشتەجێبووندا لە ناوەڕاستی مۆسکۆی پایتەختی روسیا کەوتەوە و بەهۆیەوە 4 کەسی گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی باری لەناکاوی روسیا لە تویتەر ئاشکرایکردوە کە ئاگرەکە لە شەقامی نیکیتسکی مۆسکۆ کەوتوەتەوە و نزیکەی دوو هەزار مەتری ناوچەکە ئاگری تێبەربووە.

ئاماژەی بەوەشداوە: کە بەهۆی ئاگرەکەوە 4 کەس گیانیان لەدەستداوە 4 کەسی دیکەش برینداربوون.

ئەوەشی خستوەتەڕوو: بەهۆی ئاگرەکەوە 40 کەس لە ماڵەکانی خۆیان دەرهێنراون کە 8یان منداڵن، هێشتا دیارنییە کە هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە چی بووە.

ئا: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure